پارتی: لەسەر پۆستەکانی دەیەوێت پەل بۆ بەغداش بهاوێت و بەنیازە ئەو رێکكەوتنەش هەڵبووەشێنێتەوە كە لەگەڵ گۆڕان هەیەتی
20/10/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی: لەسەر پۆستەکانی دەیەوێت پەل بۆ بەغداش بهاوێت و بەنیازە ئەو رێکكەوتنەش هەڵبووەشێنێتەوە كە لەگەڵ گۆڕان هەیەتی


پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هەڵوەشاندنەوەی رێکكەوتنەکەی لەگەڵ گۆڕان لەسەر پۆستەکانی دەیەوێت پەل بۆ بەغداش بهاوێت و بەنیازە ئەو رێکكەوتنەش هەڵبووەشێنێتەوە كە لەگەڵ گۆڕان هەیەتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی بەغدا.

پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیستحقاقی پارتی بوو، بەڵام دوای نزیکبوونەوەیان لە گۆڕان، ئەو پۆستەیان پیشکەشی گۆڕان کرد و د. ئارام شێخ محەممەد پۆستەكە بەڕێوەدەبات، ئێستاش کە نێوانیان تێکچووە، پارتی دەیەوێ لەڕێی واژۆکۆکردنەوە لەنێو پەرلەمان ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، بەڵام گۆڕان هەڕەشەدەکات و دەڵێت کارێکی وا بێ وەڵام نابێت.