20/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاری هەرسین هیچ ئهندامیێكی گۆران له هێزەكانی پێشمەرگە دەرنهكراون و نانبڕاو نهكراون
ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: بەدواداچونمان بۆ ئەو دونگۆیانەی كە گوایا ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان نانبڕاو كراون و یان بە شێوەیەكی زۆرەملێ لە ڕیزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دورخراونەتەوەو سەردانی ئیدارەی گشتی میرە لەبەحرەكەیان كردووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر میدیاكانی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویانكردبووەوە كە چەندین ئەندامیان لەهێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەركراون و نانبڕاو كراون.