20/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت "لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا لە گفتوگۆدان بۆ واژۆکردنی رێکەوتننامەیەک"
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی NRT سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت "سەرقاڵی گفتوگۆکردنین لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی سیاسی".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پێشتر لایەنەکانی دیکەیان ئاگادار کردووەتەوە و دەڵێت "ماوەی شەش مانگە بە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانمان وتووە کە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ دەکەین بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی سیاسی".
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لە هەفتەی رابردووەوە، بە بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان دوور خراونەتەوە لە کارەکانیان