20/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتوو:ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا كوده‌تابوو
یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه شوێنی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕبكاته .
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رسێ لایه‌نی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به به‌شداریی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه، به‌رده‌وام بێت و دۆخی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ پێش ڕووداوه‌كانی 12 ی ئه‌م مانگه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند: هه‌رسێ لایه‌نی یه‌كێتی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی حكومه‌ت به‌به‌شداریی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه تاوه‌كو ساڵی 2017 به‌رده‌وام بێت و دۆخی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم، بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ پێش ڕووداوه‌كانی 12 ی ئه‌م مانگه.
هه‌ڵه‌دنی، وتیشی "ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا، كوده‌تابوو و كوردستان به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌ڕێوه ناچێت كه به ڕێگایه‌كی نایاسایی ڕێگا له گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان بگیرێت به كاره‌كانی خۆی هه‌ستێت و چاودێری حكومه‌ت بكات".
هه‌ڵه‌دنی، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه یه‌كگرتوی ئیسلامیی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه شوێنی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕبكاته‌وه‌و پێی وایه: پڕۆسه‌ی سیاسی پێویستی به كاری پێكه‌وه‌یی هه‌ر پێنج هێزه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمه....