20/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مانگرتنی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان به‌رده‌وامه
گردبوونه‌وه‌و مانگرتنی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، به‌رده‌وامه‌و داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م مووچه‌كانیان پێبدرێت.
گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری، فراوانتر ده‌بێت و داوای دابینكردنی سه‌رجه‌م مووچهكانیانو چاكسازیی ڕیشه‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له قه‌زای دهربهندیخانو چه‌مچه‌ماڵیش، به‌هه‌مان شێوه گردبوونه‌وه‌كان بهردهوامنو مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌رده‌وام ده‌بن لهمانگرتنو پیشاندانی ناڕه‌زایی تا وه‌رگرتنی ته‌واوی مووچه‌كانیان.
مامۆستایانی ناحیه‌ی ته‌قته‌قیش بۆهه‌مان مه‌به‌ست له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی كۆیه، گردبوونه‌وه.