له‌یه‌كێك له ئامۆژگاریه‌كانیدا: په‌تروس به پاولۆ ده‌لێت″چه‌كوش هیچ واتا‌و سه‌نگێكی له جیهاندا نیه ئه‌گه‌ر بزمار نه بێت پیایاندا بكێشێت. هه‌تا ئه‌گه‌ر بزماریش بوون و وجوودی هه‌بێت،ئه‌وا چه‌كوش بێ سودو بێ كه‌لكه ئه‌گه‌ر ته‌نیا بیر بكاته‌وه‌و له هزری بلێت" ئه‌توانم به دوو زه‌بر ئه‌م بزمارانه بكێشمه خواره‌وه". هه‌ر بۆیه چه‌كوش پێویسته كاری خۆی بكات. پێویسته خۆی بخاته ژێر ده‌ستی دارتاش بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست به‌كاری بێنێت ‟
هه‌ربۆیه ئێمه لێره‌دا ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی چه‌كوش و بزمارو دارتاش له سه‌ر لایه‌ن و ڕوانگه‌كانی ژیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی په‌روه‌رده‌وه سه‌یری بكه‌ین، چه‌كوش به په‌روه‌رده‌كه دابنێین، بزمار به قوتابی و دارتاشیش به مامۆستا. بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا په‌روه‌رده به ته‌نیا هیچ سه‌نگ و قورسایه‌كی نی یه له ژیاندا وه ئه گه‌ر قوتابیش بوونی هه بێت په‌روه‌رده ناتوانێت هیچ بكات. بۆیه په‌روه‌رده پێویسته خۆی بخاته ژیر ده‌ستی مامۆستا تاوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست و ڕه‌وان به كاریبێنێت.
خۆ ئه‌گه‌ر بیر له چونیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی دایكیش بكه‌ینه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ی ئه‌وه هه مان هاو كێشه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. دایك به یه‌كه‌م مامۆستا‌و قه‌تابخانه داده‌نرێت به بێ بوونی دایك نه په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردن وجوودو سودی هه‌یه وه نه مندالیش په‌روه‌رده ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
دیسانه‌وه ئه‌گه‌ربیر له مرۆڤ بكه‌ینه‌وه، هه‌مان هاوكێشه‌یه. واته گه‌ر برسیه‌تی له شوێنی چه‌كوشه‌كه دابنێین وه خۆراكیش له شوێنی بزمار دابنێین وه مرۆڤیش له شوین دارتاشه‌كه. واته برسێتی به ته‌نیا بێسوده جا ئه‌گه‌ر خۆراكیش پڕاوپڕی ده‌ورو به‌ری بێت چونكه به بێ بوونی مرۆڤ نه برسیه‌تی وه نه خۆراك سودی نی یه. بۆیه ده‌بێت مرۆڤه‌كه برسیبێت تاوه‌كو خۆراكه‌كه بخوات.
له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤ و هاوسه‌ر گیری، هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه له‌قالب ده‌درێت. لیره‌دا هاوسه‌رگیری چه‌كوشه‌كه‌یه، ئاره‌زوو غه‌ریزه‌ی جنسیش به بزماره‌كه داده‌نرێت وه پیاو ئافرتیش به دارتاشه‌كه هه‌ژمارده‌كرێن. هاوسه‌رگیری ناتوانێت به ته‌نیا هیچ مه‌فایه‌كی هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو غه‌ریزه‌ی جنسی نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو غه‌ریزه‌ی جنسیش هه‌بێت هاوسه‌رگیری ناتوانێت ئاره‌زوو غه‌ریزه‌ی جنسی پڕبكاته‌وه. بۆیه هاوسه‌رگیری پێویسته خۆی بدات به‌ده‌ست ئافره‌ت و پیاوه‌وه تاوه‌كو بتوانێت به شێوه‌یه‌كی دروست و شه‌رعی ئاره‌زوه‌كان پڕبكاته‌وه.كه‌واته هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان سێلایه‌نین به پێی ئامۆژگاریه‌كانی په‌تروس بێت بۆ پاوڵۆ.
په‌تروس دیسان ئامۆژگاری پاولۆ ده‌كات و ده‌ڵێت" مرۆڤ ته‌نیا بونه‌وه‌ره له سروشتدا كه ئاگاداره به ژیانی فه‌نابون و مردن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌وه من ڕێزێكی بێ پایانم بۆ مرۆڤ هه‌یه وه به باوه‌ڕی من داهاتوه كه‌ی باشتر ده‌بێت له ئێستادا. چونكه هه‌ر چه‌نده باش ده‌زانێت ڕۆژه‌كان كورت و دیاری كراون كۆتایان پێدێت به‌ڵام له هه‌وڵ و كۆششی ژیان به‌رده‌وامه"
بۆیه ده‌كرێت ئه‌م ئامۆژگاریه‌ی سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاو كێشه‌ی چه‌كوش وبزمارو دارتاشه‌كه ئاوێته بكرێت. واته لێره‌دا كاته‌كه چه‌كوشه‌و كۆششه‌كه بزماره‌كه‌یه وه مرۆڤیش دارتاشه‌كه‌یه. كاته‌كه هیچ مانا‌و به‌هایه‌كی نی یه هه‌تا ئه‌گه‌ر كۆششیش هه‌بێت، بۆ یه كۆشش ده‌بێت بكه‌وێته ژێر ده‌ستی مرۆڤ تاوه‌كو مرۆڤ واتا به كۆشش و كات ببه‌خشێت.