26/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه و ئه‌وروپیه‌كان
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 11 - >> :
ئه‌مرۆ له شاری (گۆنتین)ی ئه‌ڵمانی (مسیس مارتینا) پرسیاریكرد لێمان كه به پێی تێگه‌یشتنی ئێوه له پرۆژه‌دا چی ئاسانه و چیش ناره‌حه‌ت و قورسه ؟، بۆ بڕگه قورسه‌كان به‌شداربووان وتیان : 1- قه‌ناعه‌ت پێكردنی سه‌روو خۆمان 2- جێ به جێكردنی پرۆژه 3- پشتگیری دارایی 4- به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ناحه‌زانی پرۆژه 5- گۆرانكاری 6- وه‌رگرتنی پشتگیری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان 7- پاپه‌ندبوون به‌كاته‌وه 8- پلانی به‌دیل 9- به‌رده‌وامی 10- هه‌ڵسه‌نگاندن 11- واقیعی بوون ... بۆ برگه ئاسانه‌كانیش وتیان : أ- پلان دانان ب- خستنه سه‌ركاغه‌زی پلانه‌كه ج- كاركردن به‌یه‌كه‌وه د - ده‌ست پێكردن هـ - دانانی كات و- بریاردان . له‌م خاڵ و خه‌ته مه‌به‌ستم گێرانه‌وه‌ی چیرۆك نیه، به‌ڵكو ئه‌م ئامانجانه‌م هه‌یه كه پێویسته لێی كه‌م نه‌كه‌ینه‌وه و سووكی نه‌كه‌ین ، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌یه ،یه‌كه‌م : هه‌ر به ژماره قورسه‌كان یانزه خاڵه و ئاسانه‌كان شه‌ش خاڵه ، دووه‌م : ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاوه هه‌تا بێته دی هه‌موویان قورسن ئه‌گه‌ر نزیك مه‌حاڵ نه‌بن . سێیه‌م : خاڵه ئاسانه‌كان پشتیوانیان زۆره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دونیای قسه‌وه نزیكه و خه‌رجی ناوێت. خاڵه قورسه‌كانیش دۆستیان كه‌مه‌و دژیان زۆره هه‌ربۆیه ئه‌سته‌مه بتوانین شایه‌دی باشحاڵی بۆ خۆمان بده‌ین ، چواره‌م : كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر و دڵسۆزمان زۆر كه‌مه بۆ خاڵه قورسه‌كان بۆیه هه‌مووی به قورس حسێب كراوه و هاتنه بوونیان كه‌مه ، پێنجه‌م : دیاره گرفتی گه‌وره‌مان هه‌یه به‌س نه‌مانتوانیوه بیژمێرین و به نیزامی ئه‌وله‌ویات برۆینه مه‌یدان بۆیان بۆ چاره‌سه‌ریان له‌و گرفته گه‌ورانه ... گیانی (گۆرانكاری و ئاماده‌گیمان) قبوڵ نیه ئه‌وه‌ش زۆر ئیددعای ده‌كات هێشتا نمونه‌ی كه‌مه. .... ناتوانین له‌سه‌ر پرۆژه‌كان (برۆین) و به‌رده‌وامبین و كۆڵ نه‌ده‌ین هه‌تا ده‌یگه‌یه‌نین به پایان.... كه‌سانی (چرۆك) بوونه‌ته خاوه‌ن ماڵ و سامانمان و نایه‌ڵن سوودی پێویستی لێ ببین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .... هه‌ڵسه‌نگاندنمان به قوڵایی و به‌رزی و درێژی برۆژه‌كاندا ناگوزه‌رێت ..... ناتوانین واقیعی بروانین و بنوسین و داوابكه‌ین له‌سه‌ر بنچینه‌ی كامه‌یه پێویستیمان و كامه‌یه گرفتمان .... گیری و ره‌قی خاوه‌ن بریاره‌كان و خاویان له وه‌ڵامدانه‌وه‌مان .... زۆریتر كه ده‌بێت دیراسه‌ی وورد ووردی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقی بۆ بكرێت ... كێ له خۆی راده‌بینێت با ببێته پێشه‌نگمان ئێمه‌ش بخاته خزمه‌تی ئه‌و پرۆژانه ، بۆ پرۆژه‌ش لێره‌دا نابێت یه‌كسه‌ر مێشكمان بۆ كردنه‌وه‌ی ته‌لارێك و قیرتاو كردنی كۆڵانێك بچێت به‌ڵكو مه‌به‌سم پێی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی فیكری یان زانستی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان یاسایی یان ئابووری یان ... یان .. یان ... خوا پشتیوانتان بێت .
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 12>> :
ئه‌وروپیه‌كان له ئه‌زمونی تیۆری و تاقیگه‌یی و مه‌یدانیدا پێشی ئوممه‌ته‌كانیتریان داوه‌ته‌وه و ئه‌م دیارده‌ش نه‌ك بووه‌ته واقیع به‌ڵكو خۆشی فه‌رزكردووه، سه‌ره‌رای ئه‌و ترۆپكی پێشكه‌وتنه هێشتا نه‌ك لایان سروشتیه به‌ڵكو زۆر گوێقوڵاغن بۆ وته‌و ورته ورتی خه‌ڵكی بێگانه ، بوونی شاندی زانكۆكانی هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا نمونه‌یه‌كی به‌رده‌سته كه به چاوی خۆمان ده‌بینین ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بزانن چیمان پێیه و هه‌گبه‌كانمان چی له خۆی حه‌شارداوه ؟، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر دڵمان به‌م حاڵه‌ته خۆش بێت له وانه‌یه‌كدا (پرۆڤ ماثيوس) پاش ئه‌وه‌ی پرسیاریكرد له ساڵی خزمه‌تمان زۆرترین كه‌سمان گه‌یشته نزیكی بیست ساڵ، ووتی : باشه ئێوه هه‌تانه خزمه‌تی گه‌یشتووته بیست ساڵ ئیتر بۆچی هاتوون بۆ لای ئێمه و پێویستان به ئێمه چیه؟!.
یانی ئه‌وان چه‌ند ئامانجێك ده‌پێكن له‌م گوێ شلكردنه‌یان بۆ مامۆستایانێك كه ئێستا وه‌كو خوێندكار له‌به‌رده‌ستی ئه‌واندان، یه‌كه‌م : ئه‌یانه‌وێ به هۆشمان بێننه‌وه كه ئێوه‌ش مرۆڤن و ده‌توانن بیربكه‌نه‌وه و وه‌كو ئێمه بگه‌نه لوتكه . دووه‌م : ده‌یانه‌وێ ئه‌مه‌ش له سه‌ربنچینه‌ی (به‌ڵكو ) له‌ناو پۆل و په‌یام و پۆخڵه‌واتی ئێمه گه‌وره‌هه‌رێك بدۆزنه‌وه بیكه‌نه پرۆژه‌یه‌ك بۆ خۆیان ئه‌مه‌ش مه‌حاڵ نیه، كه‌ناڵی جه‌زیره‌ش جوان ده‌ڵێت : ( رأيك قد يصنع قراراً ) = بۆچوونی تۆ ئه‌گه‌ره بریارێك دروست بكات !. سێیه‌م : له‌وانه‌شه هه‌ر بیانه‌وێ ئوسلوبی خۆیان وه‌كو خۆی پێشكه‌ش بكه‌ن و سروشتیان هه‌روایه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سی بێگانه و بێ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن ئه‌مه‌یه ته‌ریقه‌ی ئێمه له وانه‌و فێركردن، تۆ به خوری و بێ پرسیاركردن تێده‌گه‌ی و فێر ده‌بێت كه ئه‌مه‌یه رێبازی فێركردنیان، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی حیكمه‌ته كه تۆ پرسیار نه‌كه‌ی و ئه‌ویش نه‌ڵێت ئه‌مه‌یه رێگامان له تدریس و ته‌علیم ،به‌ڵام لاشت چه‌سپ ببێت كه‌كامه‌یه حه‌قیقه‌ت!.
چوره‌م : به باشی شاره‌زا ده‌بن كه كوێمان دێشێت و له ده‌می خۆمانه‌وه شه‌رعی خۆمان ده‌كه‌ین بۆیان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وان جۆرێكه له پسپۆری و خوێندنه‌وه‌ی میزاج و مه‌یل و مه‌ودای تێگه‌یشتنمان.
له راستیدا له‌وانه‌یه ئێمه زۆرتر سوود وه‌ربگرین چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێناسه‌ی ئێمه‌ش نه‌زانن (كه وانیه و باش ئاگادارن) ئه‌وا ئێمه بار‌مان ره‌نگین ده‌بێت و له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ندێك ئه‌زمونی جوان له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ینه‌وه بۆ كوردستان، دۆستێكی نزیكم هه‌بوو یادی به‌خێر ده‌یووت : هه‌ندێك دۆست دێنه لام به‌چه‌ند سعات كاتم لێده‌گرن و قسه‌ی لابه‌لایمان بۆ ده‌كه‌ن منیش ناكرێت ئیهمالیانكه‌م ناچار وه‌كو ( راوچیانی گه‌وهه‌ر) له رۆخ ده‌ریاكان به‌یانی هه‌تا ئێواره ده‌ست و هێڵه‌كیان ده‌جوڵێت سابه‌ڵكو یه‌ك گه‌وهه‌ریان بێته نسیب، كه دانه‌یه‌كیان ده‌سكه‌وت ئیتر ماندوو بوونیان ده‌رده‌چێت، ده‌یوت : منیش به‌و رۆحیه‌ته‌وه گوێ ده‌گرم لم میوانه‌كانم به‌ڵگو گه‌وهه‌رێكم چنگ بكه‌وێت و چه‌ند سه‌عات گوێگرتنه‌كه‌م بۆیان نه‌چێته هه‌واوه !!. ئه‌م رۆحیه‌ته‌ی دۆسته دێرینه‌كه‌م و رۆحیه‌تی گوێشلیی مرۆڤی ئه‌وروپی كه‌م نین ده‌بێت لێیانه‌وه فێر ببین .
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان -13->> :
(پرۆڤ سیا ئه‌مینی) ئه‌مرۆ له رێگه‌مان به‌ره‌و به‌رلین نه‌رم نه‌رم به نێو مه‌مه‌ری نێو پاسه‌كه‌دا ده‌هات و جارجار ده‌وه‌ستاو هێندێك جار معلوماتی ده‌دا له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا و هه‌ندێك كاتیش ئاهو نوزه‌ی ده‌روونی فرێ ده‌دا، ئه‌و چركانه‌و دواتریش به گۆرانی كوردیه‌وه هه‌ندێك له براده‌اران مه‌شغوڵیان كردوو ئه‌ویش بۆی ده‌برژا و سه‌رو شانی بۆ ده‌له‌قان !، ئه‌و چركه‌یه‌ی گه‌یشته رێكی كورسیه‌كه‌ی من و بێ ئه‌وه‌ی روو بكاته من به ئاهێكی سارده‌وه به فارسی و كوردی ووتی : من به‌چه‌ی كرمانشانیم و باوكم ئه‌سه‌د ئابادیه و ماوه‌ی چل ساڵه ئێرانم به جێهێشتووه و ئاغای .... وتی ناوی نابه‌م نایه‌ڵێ برۆینه‌وه !، دوایش ووتی ئه‌م ئه‌ڵمانیایه‌ی ئێوه ده‌یبینن كاتێ من هاتمه ناوی وێرانه‌یه‌ك بوو ، به‌ڵام له ماوه‌ی بیست ساڵدا هه‌ستایه سه‌رپێ و گه‌یشته به‌م پێشكه‌وتنه، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هیممه‌ت بكات قورس نیه به‌ڵكو ئێوه‌ش كوردستان بگه‌یه‌نن به‌م ئاسته !، دوایش ووتی : دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا كێشه‌ی موڵكایه‌تی زه‌وی و زار گه‌وره‌ترین كێشه بوو ، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا توانی له ماوه‌ی سێ ساڵدا چاره‌سه‌ری ته‌واوی بكه‌ن، ئێمه‌ش له ئێران په‌نجا ساڵه ئه‌و گرفته‌مان هه‌یه‌و چاره‌سه‌ریش نه‌كراوه !!.
منیش به ئاهو كه‌یلی دڵمه‌وه ده‌ڵێم : كه‌سێك بگاته ئاستی پرۆفیسۆری و چه‌ند زمانێك بزانێت و له زانكۆ جیهانیه‌كاندا وانه بڵێته‌وه به‌ڵام پێی ره‌وا نه‌بینرێت له خاكی خۆیدا بژی جۆرێكه له (تیرۆری) ده‌روونی و (ترۆ)كردنی توانا مرۆییه‌كان و سووك كردنی نرخی به‌ها زانستی و ماریفیه‌كان!، ده‌شبێ بێژین كاكه ئه‌مینی شوكری خوا بكه ده‌یانی كه‌هه‌بوون له‌و وڵاته له ئاستی عه‌للامه‌و به‌حری علوم بوون به‌ڵام به خوێریترین شێوه كران به‌دارا تۆ به‌س نیه ماوی، هه‌ستانه‌وه‌ی وێرانه‌یه‌ك له ماوه‌ی بیست ساڵێكدا بۆ ته‌مه‌نی مرۆڤ هیچ نیه سه‌ركه‌وتنێكی فره فره گه‌وره‌یه، له ناخی خۆشمدا ته‌ریق ده‌بوومه‌وه و شه‌رم ده‌یگرتم كه ده‌یوت به‌ڵكو كوردستان بكه‌نه ئه‌ڵمانیا !، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سه‌یری حاڵی گشتی خۆمان ده‌كه‌م بۆ ته‌مه‌نی ئێمه‌و ئه‌م جیله‌مان تروسكاییه‌ك نابینم هه‌تا چاومان به‌و رۆژه رووناك بێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پارێزگاری له بیروباوه‌رو به‌ها و به‌رهه‌مه فیكری و مێژوویه ئیسلامیه‌كه بینای شارستانێێتێك بكه‌ین مرۆڤ تێیدا خۆی بدۆزێته‌وه، كێشه‌ی زه‌وی و زاری ده ملیۆن مرۆڤی ئه‌ڵمانیای شه‌رقی له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا جێی وانه لێوه‌رگرتنه ، من نازانم چۆن چۆنی چاره‌سه‌ریان كردووه به‌ڵام ده‌كرێت بڵێم شایسته‌یه به دیراسه‌ی وورد به تایبه‌تی بۆ وه‌زاره‌ت و كولێج و ده‌زگا كشتوكاڵیه‌كان و جوتیارانی هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌مما لای ئێمه ئه‌گه‌ر ئاوا بروات شاخه‌كان و ده‌شته‌كانیش ده‌بێته موڵكی چه‌ند مولاكێك و ئیتر به‌وه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیتریش كه سه‌دان ساڵه خزمه‌تی زه‌وی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بوو ده‌توانن ببنه پاسه‌وان و باخه‌وانی زه‌ویه‌كانی خۆیان و موچه‌یش له كاكی مالیكی تازه وه‌رگرن و چاویان زاقه‌ی بێت .
به‌رلین - 23-24/ 8/ 2013 دوای نیوه‌ی شه‌و
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان -14->> :
ئافره‌تانی ئه‌وروپی له‌و چه‌ند رۆژه‌ی له ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌ندا هاتین و چووین بۆمان روون بوو كه زۆر گورج و گۆڵن و هه‌ر وه‌كو رۆبۆت كار ده‌كه‌ن !، هیچ شوێنێك نیه و نابینی ئافره‌ت به جێی هێشتبێت بۆ پیاوان و شه‌ری وجود و به‌قائیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له زانكۆ له فرۆكه‌خانه له بازاره‌كان له خواردنگه‌كان له هوتێله‌كان هه‌تا عیاده‌كان ، كورته‌ی كه‌لام ئافره‌ت پێی سپێراوه و ناچاركراوه ئه‌و جه‌نگه بكات و مانه‌وه‌شی له‌وه‌دایه شه‌ره‌كه بكات ئه‌گینا كه‌س ره‌حمی پێناكات !، به پێوه‌ره ئه‌وروپیه‌كان چ وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و وه‌ك قورسایی به‌رێوه‌بردنی خود و خێزان و وه‌ك به‌پایان و پێگه‌یاندنی وڵات به لوتكه‌كانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری و ئاینده‌یی ئه‌م به‌شداریه (بێ سنوره‌ی) ئافره‌تان شتێكی ته‌ندروسته و پێچه‌وانه بیركردنه‌وه‌ش رێگه پێدراوه وه‌لێ ده‌كه‌ویته كه‌ناره‌وه و له كاروانه تیژ ره‌وه‌كه‌ی ئه‌وروپا جێ ده‌مێنی .
واش نازانم ئافره‌تانی ئێمه تاقه‌ت و غیره‌تیان كه‌متر بێت له ئافره‌تانی ئه‌وروپی و به تایبه‌تی ئافره‌تانی لادێكانی جاران (ئێستا لادێكان یان بوونه‌ته شار یان شاریانه نازو مه‌كر ده‌كه‌ن!) كه هیچ كارێك نه‌بووه ئافره‌ت شان به شانی پیاوه‌كه‌ی یان باوكی و براكه‌ی نه‌یكردبێت له ده‌رو له ماڵ جگه له كاری تایبه‌تی خۆیان كه به هیچ كه‌سێك له پیاوان ناكرێت، ژیانی جارانی كورده‌واری خۆشمان له (قورسی و شه‌وانه‌و رۆژانه‌یدا) كه‌متر نه‌بووه له سه‌ده‌كانی سه‌رده‌می هه‌ڵمه‌تی كشتوكاڵی ئه‌وروپا و دواتر پیشه‌سازی و له‌وانه‌یه تۆزێكی ئه‌و ناره‌حه‌تیه ئێستای قۆناغی ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ندێكی له‌یه‌كتر بچێت به ئه‌ویش به كه‌می و كاروژیانیش به‌م شێوه بروات له داهاتوودا تێپه‌ر ده‌كه‌ین به‌و قۆناغه‌دا . یه‌ك جیاوازی گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ل و فرسه‌تانه‌ی ( به‌باش و خراپیه‌وه )بووه‌ته یاوه‌ری ئافره‌تانی ئه‌وروپی نه‌بووه‌ته یاوه‌ری ئافره‌تی ئێمه ئیتر داوای چی‌یان لێ بكه‌ین هه‌ر كاتێ پیاوی ئێمه له بیركردنه‌وه‌و پرۆژه‌سازی و به‌رنامه‌و بیناكردن و ته‌جه‌رود و قیاده‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا گه‌یشته ئاستی پیاوانی ئه‌وروپی ئه‌و كاته با داوا بكه‌ن ئافره‌تانی كوردیش وه‌كو ئافره‌تانی ئه‌وروپی به‌شداری بكه‌ن.
خاڵی به ئێش و ئازار كه‌له ئه‌وروپا بووه‌ته خوو ، بووه‌ته یاسا ،بووه‌ته كار‌و كاسپی و كراوه‌ته هۆكاری راوه یۆرۆ و ژیان سازی (بێ سنوری) ئه‌و به‌شداریه‌ی ئافره‌تانه له كارگێری و كاروان به‌رێكردندا یانی، له‌و وێنه ناشیریتانه : ئافره‌ت كراوه‌ته (به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوده‌ستخانه( )و هه‌تا دوای نیوه‌ی شه‌وو به هه‌زاران گه‌نج و پیر و ژن و پیاو به‌رێده‌كات ، تیله‌ی چاوو توانج و شتی تریش با بووه‌ستێ چ رۆڵێكی هه‌یه له سته‌می له ئافره‌تان ئه‌گه‌ر خۆشیان لایان سروشتی بووبێته‌وه و به سته‌می نه‌زانن !. له‌و هۆتێله‌ی ئێمه سعات دووی شه‌و كاری مه‌تبه‌خ و ئیداره‌یان ته‌واو ده‌بێت و ده‌رۆنه‌وه و هه‌موو شوێنه‌كانیتریش هه‌مووی هه‌روایه، له ترامه‌كان (قیتار)ی نێوان شار‌و ولاته‌كان دره‌نگانی شه‌و زۆرجار هه‌ر خۆیانن هه‌موو فارغۆنێك ده‌گه‌رێن بۆ بلیت برین و ته‌حقیق له موسافیره‌كان، یان وێنه‌ی كچانێك دره‌نگانی شه‌و له وێستگه‌كانی قیتار له وسوچێكدا ده‌بینیت لێی ده‌خه‌ون تا رۆژیان لێ ده‌بێته‌و ه، ئه‌نجا له ناوه‌راستی بازار‌و شوێنه‌گشتیه‌كان و سه‌روخواری تونه‌یله‌كان و شونێك نیه خۆیان له‌گه‌ڵ كوری دوور‌و نزیك خاڵی نه‌كه‌نه‌وه ، كاره‌سات گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له هۆڵه‌نده وه‌كو بوكه‌ڵه كرین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێت و له‌ناو (جامخانه‌دا) وه‌كو ( مریشكی پاككراو به‌ڵام به زیندووی) داده‌نرێن بۆ راوه یۆرۆ !!، ئه‌مانه‌و زۆریتر وێنه‌ی ناشیرینن و جۆرێكه له سته‌م له ره‌گه‌زی مێیینه ، ئه‌وه‌شمان ده‌بێت هه‌میشه له یاد كه ژنان و كچانی لای ئێمه وه‌كو شاژن و كچانی مه‌لیكه ریزیان لێگیراوه و هێشتا باره‌كه ته‌واو خوار نه‌بووه ئه‌گه‌ر به بار‌و (بارگیره‌وه ) نه‌یده‌ین به ئاویدا .
به‌رلین - هۆتێلی بێست وێسترین -24-8- 2013
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 15->> :
له 23-25 مانگی هه‌شتی 2013 له به‌رلین بووین سه‌ره‌رای زۆر ماندوو بوونمان به هۆی گه‌رانمان به پێی و به سه‌یاره، دوو ساڵیش ده‌بێت ئه‌وه‌نده رێم نه‌كردووه ، چه‌ندێك ته‌مه‌ڵیم كردووه له‌وه‌ی به پێ بێم و بچم و تۆزێك ته‌ندروستیم باشتر بێت به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه‌ی به‌رلین قه‌ره‌بوویان پێكردمه‌وه به زۆر‌و خورتی برایانم چارم نه‌بوو ده‌بوو به دڵی یه‌كتر بكه‌ین هه‌تا باشتر سوود له كاته‌كه وه‌ربگرین. رووداوه بینراوو بیسراوه‌كانم له به‌رلین زۆرن ده‌كرێت یه‌ك دانه‌یان له‌گره‌دا بنوسم ئه‌وانیتریش سه‌ره‌یاندێت ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ته‌ئه‌مولات له حاڵی ئه‌م كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیه و وێنه سه‌یروسه‌مه‌كانی بۆ ئێمه ، یه‌ك دڵ و ته‌واو ئیمانیشم كه سوودی خۆی ده‌بێت :
دیاره له هه‌موو ئه‌ڵمانیا ئه‌م دیارده‌یه خۆی سه‌پاندووه وه‌لێ زۆرتر له به‌رلین به‌رچاوم كه‌وت ئه‌ویش دیارده‌ی ته‌واو به‌ربڵاوی (تاتوو) و خاڵكوتانه له‌سه‌ر پێستیان، هه‌موو پێستیان له نوكی پێیان تا ته‌وقی سه‌ریان!، به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه ، دیاره ناوی(خاڵكوتانه ) ئه‌گینا هه‌رخاڵ نیه و ببرێته‌وه ، به‌ڵكو خانوو و خاتوون و خوێن و خنجه‌ر كوتانه ، دارستان و مارو ئه‌ژدیهاو جۆره‌هایتر ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی ئێمه‌دا نه‌یه‌ت ئه‌وان لاشه‌ی خۆیانی بۆ كردووه‌ته تابلۆ‌و هه‌زاران كون و ده‌روازه به ده‌رزی و ده‌رمان ده‌كه‌نه جه‌سته‌ی خۆیان، هه‌مووشیان لاشه‌ی زه‌به‌لاحیان هه‌یه و وا شعور ده‌كه‌ی ئه‌مانه مافیا‌و چه‌قۆ وه‌شێنن ، هه‌رچه‌نده باری ئه‌منی زۆر به‌هێزه له‌م وڵاته به‌ڵام ئه‌م شعوره زۆر كات خۆی ده‌خزێته دڵته‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زانیمان نه‌وه‌یه‌ك له‌وان هه‌یه رقیان له‌سه‌ر ره‌ش و بێگانه‌یه و چه‌ند جارێكیش له كچان و كورانی ئه‌ڵمانی گاڵته‌یان پێمان ده‌كرد ، زۆر جاریش به شانه‌و پۆل دێن و ده‌چن و عه‌رزی عه‌زه‌ڵات و خه‌ت و خاڵی جروجانه‌وه‌رو شه‌یتانانه‌ی سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن .
هه‌ر ئه‌وه نیه ، به‌ڵكو وه‌كو ته‌خته ره‌شی منداڵان نوسینی زۆر وه‌كو ره‌مز یان جومله‌ی ته‌واو له‌سه‌ری ده‌نوسن و یه‌كێك له‌وانه هه‌ر له‌و هۆتێله‌ی خۆمان لێی دابه‌زیبووین مامۆستا عومه‌ر ته‌رجه‌مه‌یكرد و ده‌ڵێت : من بۆ ئه‌وه له‌دایك بووم كه دره‌نده‌بم !! . ئیتر ناهه‌قمه لێیان بترسم ؟! لۆمه‌م مه‌كه‌ن خزمینه ، چێره و ده‌م و چاوی ئێمه‌ش تۆزێك به ئیسلامی و( ئیرهابی) و شتی وا لێره ده‌خواو ده‌روات ئیتر بۆیه ده‌گونجێت زۆرتر لێمان خانگمانبن !!.
ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌وانه‌یه جۆرێكی ترسناكیش له یاخی بوون و خوێنی خۆتاڵكردن و ئاره‌زوویه‌كی ئاڵۆزی ملهوڕیانه و خۆجیاكردنه‌وه له هه‌موو مرۆڤه‌كان .
هه‌روه‌ها رێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وان تا لێیه‌وه ئیسپاتی وجودی خۆیان بكه‌ن له‌وه‌ش گومانم نیه كه ئه‌وانه خه‌ڵكی فاشیلن له ژیاندا و هیچیان به هیچ نه‌بووه‌و ده‌یانه‌وێ له‌و خۆگۆریینه‌وه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان بڵێن ئێمه‌ش هه‌ین! خوا بوونی وا ببرێت . .
بوونی مه‌زاهیبی فه‌لسه‌فی تایبه‌تیش كه خه‌ڵك توشی دڵه راوكه و چاره‌ره‌شی ده‌كات و بێ هیوایان ده‌كات له هه‌موو دوارۆژێكی دونیایی و دوای دونیاش زۆر پاڵنه‌ری گه‌وره‌ن بۆ كورت بینی و به فرسه‌ت زانینی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌ن بۆ ده‌ست وه‌شاندن له خۆیان پێش خه‌ڵكیتر !!. هه‌ر ئه‌مرۆ مورشیده‌ی گه‌شته‌كه‌مان ووتی : زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێره ئاینیان نیه . كه ئاینیش نه‌بێت (مه‌به‌ستم ئاینی یه‌ك خواپه‌ستیه كه ئیسلامه ) باره‌كه له‌وه باشتر نابێت .
جاران لای خۆمان زۆرتر له لادێكاندا خاڵكوتان هه‌بوو كوران له‌سه‌ر لوت و له‌ژێر راست و چه‌پی هه‌ردوو قه‌نافیزیان و كچانیش زۆرتر له‌سه‌ر گۆنایان و ژێر لێویان دروستیان ده‌كردوو مه‌به‌ستیش خۆ رازاندنه‌وه بوو بۆ ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر زۆرجاریش كراوه‌ته گۆرانی و شیعر هۆنینه‌وه و ره‌مزی تاك جوانی له‌سه‌ر ئاستی لادێ و سنوری عه‌شیره‌ت و ناوچه‌و شاره‌كان . ئێتستا كه‌متر بووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ناو شاره‌كان شێوه‌یه‌كی تری وه‌رگرتووه و ناوه‌كه‌شی گۆراوه به (تاتوو) پزیشك و زانایانی ئاینی و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر زیانه‌كانی قسه‌ی باشیان كردووه و به‌ڵام هێشتا هه‌ر هه‌یه و من نازانم ئه‌نازه‌كه‌ی چه‌نده به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم ماوه‌یه‌ك زۆر له كه‌ناڵه‌كانی سه‌رقاڵ كردبوو به داخه‌وه هه‌ندێك كه‌ناڵی ئیعلامیش پشتیوانی لێده‌كات و هاندانیان هه‌یه بۆ خۆ كوێركردن و لادان له هه‌موو فیتره‌تێكی مرۆییانه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك بێزو قێز ده‌كه‌یته‌وه له بینینیان .
شاری گۆنتیگن- ئه‌ڵمانیا