25/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چیڕۆكی دوو باڵنده‌كه
ڕۆژكیان بالندهیهك ، خۆی له‌گه‌ل دوو بێچوه بچوكه‌كه‌ی له سه‌ر به‌رزای دارێكه وه هیلانه یه‌كیان دروست كردبوو وه به هێمنی ژیانیان ده‌گوزه‌راند. باڵنده‌كه شه‌و رۆژ ئاگاداری بێچوهكنی ده‌بوو.
ڕۆژێكیان زریان وگه‌رده‌لول و باو بۆران و بروسكه ههلیكرد، كه بوه هۆی شكاندن و هه‌ڵته‌كاندنی چه‌ندین دار‌و دره‌خت له دارستانه‌كه‌دا، له ئه‌نجامدا ئه‌و داره‌ی كه باڵنده‌و بێچوه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ژیان كه وته حواره‌وه. به‌هۆی ئهوزریانهوه لقێكی گه‌وره به ر هیلانهكه كه‌وت و بوه هۆی كوشتنی دایكی بێچوه باڵنده‌كان.خۆشبه‌ختانه، باڵنده بچوكه‌كان، به هۆی بایه به هێزه‌كه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان بۆ شوێنێك، دوور خرانه‌وه. یه‌كێكیان كه‌وته نزیك ئه‌شكه‌وتێكه‌وه كه چهتهوڕێگری تیادا ده‌ژیا. كه‌چی باڵنده‌كه‌ی تر كه‌وته به‌رده‌م ده‌رگای پهرستگایهكهوه.
ڕۆژگار هاتو ڕۆیشت بێچوه باڵنده‌كان گه‌وره‌بون. ڕۆژێكیان، پاشای وڵات بریار ده‌دات بچێت بۆ دارستان بۆڕاوكردن. پاشا،لهسهرئهسپهكهی، ئاسكێك ده بینێت به دوای ڕاده‌كات. ئاسكه‌كه به‌ره‌و قوڵای دارستانه‌كه ڕایكرد پاشاش به دواوه‌ی بوو. تا وای لێهات، پاشایه‌كه له ناو دارستانه‌كه ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی وونكرد.
پاشایه‌كه، له سه‌ر سواری ئه‌سپه‌كه‌ی، به‌رده‌واوم بوو له ڕۆیشتن، تاوه‌كو ئهونهنده ماندوو شه‌كه‌ت بوو له سه‌ر سواری ئه‌سپه‌كه‌ی هاته خواره‌وه چوه ژێر سێبه‌ری دارێك بۆ ئه‌وه‌ی پشوبدات. له ناكاو،گوێی له ده‌نگێك بوو ده‌یگوت،"خێراكه!پهلهبكه!كه‌سێك له‌ژێرسێبه‌ری دارهكهوهیه. خێراكه‌ن، وه‌رن زێر‌و گهوههروئهسپهكهی ببه‌ن، ئه‌گینا راده‌كات". پاشا به‌مه سه‌رسام بوو، سه‌یرێكی ئاسمنی كرد، باڵنده‌یه‌كی گه‌وره‌و قاوه‌ی دیت له‌سه‌ر ئه‌وداره‌ی كهلهژێری پشووی دابوو. دوای ئه‌مه گوێی له‌چه‌ند دهنگێكهوهبو كه له ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌رده‌هات. بۆیه پاشا به په‌له سواری ئه‌سپه‌كه‌ی بوو ڕویشت.
ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چو پاشایه‌كه گه‌یشته شوێنێكی كراوه كه په‌رستگایه‌كی لێبو. پێده‌چو په‌رستگای پیاو چاكێك بێت. پاشا ئه‌سپه‌كه‌ی له‌داره‌كه به‌سته‌وه وه له ژێر سێبه‌ری داره‌كه پشویدا. له‌ناكاو گوێی له ده‌نگێكی نه‌رم و نیان بوو گوتیی،" گه‌وره‌م به‌خێر بێت، فه‌رمو بڕۆ ژوره‌وه‌و پشوی حۆت بده، ئاوێكی ساردیش له ناو سترهكهدایه بخۆره‌وه، خاوه‌نی پهرستگاوپیاوچاكهكه ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه". پاشا سه‌یری ئاسمانی كرد باڵنده‌یه‌كی گه‌وره‌و قاوه‌یی دیت له‌سه‌ر دره‌خته‌كه. به‌سه‌رسامیه‌وه له‌به‌رده‌م خۆیدا به‌ده‌نگێكی به‌رز گوتی،"ئه‌م باڵنده‌یه چه‌نده به باڵنده‌كه‌ی نزیك ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌چێت".
"ڕاست ده‌كه‌ی گه‌وره‌م". باڵنده‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه." ئهوبرامه، هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ته‌و ڕێگره‌كاندا كردوه‌و. وه‌كو ئه‌وان قسه‌ده‌كات. وه ئو هیچتر قسه له‌گه‌ڵ من ناكات". هه‌رله‌و كاته‌دا پیاو چاكه‌كه گه‌ڕایه‌وه.
"گه‌وره‌م به‌خێربێیت" پیاو چاكه‌كه به پاشای گوت."فه‌رمو گه‌وره‌م بڕۆ ژوره‌وه پشوێك بده تۆ ماندو دیاریت. وه پاشان خواردنه‌كه‌م لگه‌ڵ بخۆ".
پاشایه‌كه چیرۆكی دوو باڵنده‌كه‌ی بۆ پیاو چاكه‌كه گێڕایه‌وه‌و كه‌وا چۆن به‌جیاوازی ههڵسوكوتیان كردوه‌و كه‌چی زۆریش لێك ده‌چن. پیاو چاكه‌كه‌ش له وه‌ڵامدا گوتی،" دارستان بڕه له‌شتی سه‌رسام كه‌ر".
وه‌پاشان پیاو چاكه‌كه خه‌نده‌یه‌كی كرد‌و گوتی،" دوای ئه‌مانه،ههركهسهوبه شێوه‌ی هاوڕێكانیه‌وه ده‌ناسرێت. ئهوباڵندهیهی نزیك ئه‌شكه‌وته‌كه هه‌میشه گوێی له‌قسه‌ی چه‌ته‌كانه‌وه بوه بۆیه لاسای ئه‌وان ده‌كاته‌وه‌و قسه له‌سه‌ر كاری چه‌ته‌یی ده‌كات. كه‌چی ئه‌و باڵنده‌ی ئێره، هه‌میشه ئه‌وه دوباره ده‌كاته‌وه كه گوێی لێبوه له په‌رستگاكه.بۆیه وه‌ره ژوره‌و پشوێك بده‌و تاكاری سهرسورهێنهرترت بۆباسبكهم له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌و باڵنده‌كان".