26/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ یه‌كه‌مین جار ڕێبه‌ری وه‌رگرتن به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی (6) ئاماده‌یی كه‌ركوك دابه‌ش كرا
له چوارچێوه‌ی بایه‌خدانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان به بواری خوێندنی باڵا له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، گرنگیدانی زیاتر به‌خویندنی كوردی له سنوره‌كه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ێندرایه شاری كه‌ركوك.
رێبه‌ری وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندن ٢٠١٥- ٢٠١٦، هاوكات له‌گه‌ڵ فۆرمێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن (د. احمد امین فتح الله) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوه‌ندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له كه‌ركوك ڕاده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی له كركوك كرا تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی دابه‌ش بكرێت.
به‌مه‌ش، بۆ یه‌كه‌م جاره كه ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌كانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك مافی ئه‌وه‌یان ده‌درێتێ، وه‌ك هه‌ر خوێندكارێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕ بكه‌نه‌وه‌و درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/2472