26/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له کۆتاییدا داوای لێبوردنی له گه‌لی عێراق کرد .
تۆنی بلیر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا له چاوپێکه‌وتنی تیڤی دا داوای لێبوردنی له گه‌لی عێراق کرد له بڕیاری هێرش کردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ جۆرج بۆشی سه‌رۆکی پشووی ئه‌مه‌ریکا .
تۆنی بلیر گوتی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه بوو که به‌شداریم تێدا کرد بۆ لابردنی سه‌دام له سه‌ر حوکم ، به‌ڵام ئێمه زانیاری نادروستمان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو له باره‌ی ڕژێمی سه‌دامه‌وه له هه‌بوونی چه‌کی کۆکوژ.
تۆنی بلی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه که پرسیان له باره‌ی دادگای کردنی وه‌ک تاوانباری جه‌نگ ، پێده‌چێت له داهاتودا ئه‌و باسه ڕووبه‌ڕوی ببێته‌وه.