له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بریاربوو كۆتایی ئه‌م مانگه دابه‌زینی نرخی به‌نزین شاری سلێمانی بگرێته‌وه، به‌ڵام خرایه مانگی داهاتوه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مرۆ له‌نێوان بریكاری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و خاوه‌ن به‌نزیخانه‌كانی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، بریاری ئه‌وه درا دابه‌زینی نرخی به‌نزین بخرێته مانگی داهاتوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریار له‌سه‌ر ئه‌وه درا سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی داهاتوو كار به‌و نرخه نوێیه بكرێت كه بۆ به‌نزین دیاری كراوه كه بۆ هه‌ر لیترێك 500 دیناره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كاركردن به‌و بڕیاره له‌شاره‌كانی تری هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه.
د.ع