عێراق چاكسازی‌ نه‌كات ده‌كه‌وێته‌ چاڵه‌كه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌
28/10/2015 نوسەر: bzavpress

عێراق چاكسازی‌ نه‌كات ده‌كه‌وێته‌ چاڵه‌كه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌


ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید بریارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند، ئەگەر عێراق فریای خۆی نەکەوێت و چاکسازی لە موچەو خەرجیەکانیدا نەکات دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەرێمی تێکەوتوە.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید له‌ تۆری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیه‌تی‌"عێراق لەداهاتی نەوت بۆ ئەمساڵ تەنها بڕی ٥۹ ترلیۆن دیناری دەست دەکەوێت و داهاتە ناوخۆیەکانی شتێكی‌ ئەوتۆ نابێت، لەو بڕە داهاتە ۱٤ ترلیۆنی تێچوی دەرهێنانی نەوتە و ئەوەی دەمێنێتەوە بڕی ٤٥ ترلیۆنە و لوبڕەش ٥ ترلیۆنی دانەوەی قەرزی کەڵەکەبوی پێشووە .کەواتە عێراق تەنها ٤٠ ترلیۆنی لەبەردەستە بۆ هەموو خەرجیەکانی کە تەنهابۆ موچەی فەرمانبەران بڕی ٤٠ ترلیۆنی پێویستە و بڕی ۱٠ ترلیۆن بۆ خانە نشینەکان کەواتە بڕی ٥٠ ترلیۆن دیناری پێویستە بۆ موچە، لەبەرئەوە ئەگەر فریای خۆی نەکەوێت و چاکسازی لە موچەو خەرجیەکانیدا نەکات دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەرێمی تێکەوتوە".