28/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌شداریی هیچ دانیشتنێك ناكه‌ین
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات تا بارودۆخی په‌رله‌مان ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، ئه‌وان به‌شداریی هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ناكه‌ن.
مه‌روان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رایگه‌یاندوه: تا بارودۆخی په‌رله‌مان ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، ئه‌وان به‌شداریی هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ناكه‌ن".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: پۆسته‌كانی په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه هیچ لایه‌نێك بتوانێت ده‌ستكارییان بكات و ده‌بێت به ڕێگه‌ی یاسایی بێت، جگه‌له‌وه پارتی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، ده‌بێت پشت به هێز ببه‌ستێت و جگه له هێز هیچ شتێكی تر نییه و به‌كارهێنانی هێزیش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ناچێته‌سه‌ر.
مه‌روان گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: پارتییان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت كێشه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ناكرێت ڕێگری له سه‌رۆكی شه‌رعیی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مان بكرێت‌و وتوشیه‌تی: پارتییان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا، به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی تریش دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.