ڕۆژی قیامەت ئەو ڕۆژە زۆر بەڵێن پێدراوەیە کە هەر دەبێت بێتە پیشەوە چونکە هیچ گومانی تیا نییە
{ اللّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَيْبَ فِيهِ وَ مَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثًا ........ النساء 87 }
واتە ( پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە تاک و تەنهایە و هەر ئەو زاتە بە توانایە کۆتان دەکاتەوە لە یەک شوێندا و لە ڕۆژێکدا
کە هیچ گومان تیا نییە ، ئایا چ وتەیەک ڕاسترە جگە لە وتەکانی پەروەردگارتان )
ئینجا ئایا ڕۆژی قیامەت بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر کە لە بەرچاومان بێت و بە ئایەت و حەدیس و زانستیش دەسەلمێت لەمڕۆماندا ؟!
لەم بابەتەدا هەموومان ڕاستی هاتنی ڕۆژی قیامەتمان بۆ ڕوون دەبێتەوە بە بەڵگەی زانستی یەکلاکەرەوە و بەڵگەی بەرچاو
ئەویش لە ڕێی کۆتا هەرە نیشانەی گەورەی کۆتای دنیا و سەرەتای قیامەت پێش ڕوودانی زیندووبوونەوە
( گڕکانی زەبەلاحی خامۆشی باشووری شاری عەدەن لە وڵاتی یەمەن ) ئەویش
کە لەبەرچاومانە و لێی بێئاگاین وە زۆریش گرنگە چونکە ئەمڕۆ خەڵکی بۆ ڕاستی ئایەتەکان داوای بەڵگەی زانستی و عەقڵی دەکەن
لەگەڵ بەڵگەی ئایەت و فەرموودە بۆ سەلماندنی ڕاستی ئیسلام بەتایبەت دەربارەی قیامەت و زیندووبوونەوە
(شاری عەدەن) دووهم گهورهترین شارى وڵاتی یهمهن لە کۆتا خوارووی نیمچە دوورگەی عەرەبی
کە بهسهر كهنداوى عهدهن دهڕِوانێت ،( 170 كم) له رِۆژههڵاتى گهرووى ( باب المندب ) دووره
بەجۆرێ بەشی هەرە زۆری ئەو شارە کەوتۆتە ناو نیمچە دوورگەیەکەوە کە تەنها دەمی زەبەلاحترین گڕکان
لە سەر زەوی پێکی هێناوە و لە ئێستادا کەوتۆتەوە چالاکی واتە قیامەت زۆر نزیک بۆتەوە !!
بە تەقینەوەی ئەم گڕکانە کە زەنگی کۆتایی هاتنە بە نیشانە گەورەکانی قیامەت وە سەرەتا نیشانەی زیندووبوونەوەیە
بە گەورەترین لەرزین زەوی دێتەوە لەرزین هەرچی هەیە لە ناواخنی زەوی دێتە سەر ڕووی زەوی
بەمەش دووبارە زەوی وەک ڕابردوو ڕابردووی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە کە بە بەهێزترین بوومەلەرزە زەوی هەژاوە
لە ئەنجامیشدا قڵیشی زۆر گەورەی خستووەتە پلێتەکانی توێکڵی زەوی
{ و الْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْع ...... الطارق 12 } واتە ( سوێند بە زەوی کە قڵیشی زۆر زەبەلاحی تیایە )
هەر بەم جۆرە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی دنیا دووبارە زەوی هەمان ڕووداوی بەسەر دێتەوە بە بەهێزترین ڕاتەکین
{ يَوْمَئِذ تُحِدِّثُ أَخْبَارَهَا ..... الزلزال 4 }
واتە ( دووبارە زەوی هەواڵی خۆی دەگێڕتەوە و دەکەوێتەوە بوومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز
ئەویش لە ئەنجامی تەقینەوەی بورکانێکی زۆر گەورە لە دەرچەی گڕکانی شاری عەدەن )
ئهندازیار (معروف عقبة) له توێژینهوهكهیدا بە ناونیشانی ( شاری عهدهن ڕهههندى مێژوویى و شارستانى ) دهڵێت :
گڕکانی عهدهن به یهكێك لهو ( 6 ناوهندی گڕكانی ) دهژمێردرێ كه دهكهونه سهر یهك هێڵى گڕكانى
له گهرووى (باب المندب) له دهروازهى خوارووی دەریای سوور تاوەکو شارى عهدهن درێژ دهبێتهوه
وه لهم دواییانهدا یهكێك لهو ناوهندانە لە (چیاى الطير) بە درێژایی تەنیشت دەریای سوور چالاك بووە !
شاری عەدەن هەر لە کۆنەوە گرنگییەکی زۆری بازرگانی هەبووە بەتایبەت لە سەردەمی عوسمانییەکان
وە پاش داگیرکردنی لەلایەن بەریتانیا زۆر سوودی لێوەرگیراوە وەک ڕێڕەوی بازرگانی بۆ وڵاتی هیندستان
بۆیە ئەم شارەیان زیاتر بەرفراوان کرد و ئاوەدانیان کردەوە ، کاتێکیش سەردەمی فڕۆکە هاتە کایەوە
ئینگلیزەکان بوونە یەکەم کەسانێ کە پێ بزانن ئەم شارە بونیاتنراوە لە ناو دەمی زەبەلاحترین گڕکان لەسەر ڕووی زەوی
{{ فوهة البرکانی - ناو دەمی گڕکان - crater }}
کە شارەزای زانستی زەویناسییە لەلایەن حکومەتی بەریتانیا لە ساڵی 1964 Ian Graham Gassپڕۆفیسۆر دکتۆر
ڕاسپێردرا بۆ لێکۆڵینەوە لە گڕکانی شاری عەدەن سەرەنجام دوای لێکۆڵینەوە دەڵێت :
هەموو ئەو گڕکانانەی کە لەم سەر زەوی هەن لە چاو گڕکانی شاری عەدەن هیچ نین تەنها وەک یاری ئاگرینن
نووسراوە : 1979 لە ساڵی (Readers Digest) لە ڕۆژنامەی
)Krakatau گەورەترین بورکان لە مێژووی مرۆڤایەتی ڕوویدا بێت لە وڵاتی ( ئیندەنۆزیا ) بووە بە ناوی (
) بووTNT کە لە ساڵی 1883 تەقییەوە بەجۆرێ بوو هێزی تەقینەوەکەی ( 200 ملیۆن تەن
شار و شارۆچکە 32 شار و شارۆچکە بەتەواوی سڕدرانەوە و 165لە ئەنجامدا 36417 کەسی کوشتووە هەروەها
1927 دوورگەکە بە دەرکەوتەوە لە ساڵی 1/3زیانیان زۆر بەرکەوت بەجۆرێ تەنها
- منداڵی دوورگەکەی پێشوو ]Child of Krakatauهەربۆیە بەو دوورگە تازەیە دەوترێ [
دەنگی تەقینەوەکە ئەوەندە گەورە بووە لە دووری ( 5000 کم ) بیستراوە
بڕی ( 25000 کم٣) تەنها بەرد فڕێدراوەتە دەرەوە و ماوەی هەفتەیەک خۆر بە دەرەوە نەما بەهۆی چڕە دووکەڵ
نووسەر لە کۆتایدا دەڵێت : هێشتا ئەم بورکانە لە چاو بورکانی شاری عەدەن ئەگەر بتەقێتەوە وەک یارییەکی ئاگرین وایە
پێغەمبەر (ص) ئاماژەی بۆ وڵاتی یەمەن کرد فەرمووی لەوێوە قیامەت دێت ئاگرێکی زۆر گەورە دێت
خەڵکی ڕاپێچ دەکات و کۆیان دەکاتەوە لە وڵاتی شام پاشان لەلایەن ( ئیسڕافیل ) فوو دەکرێ بە کەڕەنا ( شەیپور )
خەڵکی هەموو ڕۆحیان دەکێشرێ وەک کۆتا نیشانەی گەورەی کۆتایی دنیا و سەرەتا نیشانەی ڕۆژی قیامەت
عن حذيفة بن أسيد الغفاري قال : أطلع النبي (ص) علينا و نحن نتذاكر ، فقال ما تذكرون ؟
قالوا : نذكر الساعة ، قال : إنها لن تقوم حتى تروا قبلها عشر آيات ،
فذكر ( الدخان و الدجال و الدابة و طلوع الشمس من مغربها و نزول عيسى بن مريم
و يأجوج ومأجوج و ثلاثة خسوف ( خسف بالمشرق و خسف بالمغرب و خسف بجزيرة العرب )
و آخر ذلك نار تخرج من اليمن تطرد الناس إلى محشرهم ..... رواه مسلم 4182
سەحابەی بەڕێز ( حذيفة بن أسيد الغفاري ) دەڵێ : پێغەمبەر (ص) هات بۆ لامان لەکاتێکدا قسەمان دەکرد
دەربارەی هاتنی ڕۆژی قیامەت ، پێغەمبەر فەرمووی ئەوە باسی چی دەکەن ؟ وتیان باسی قیامەت دەکەین
پێغەمبەر باسی نیشانە گەورەکانی بۆ کردن فەرمووی :
ژیان لەسەر زەوی کۆتایی نایەت هەتاوەکو ئەم نیشانە گەورانە ڕوونەدەن کە ئەمانەن :
الدخان : ڕووداوی دووکەڵێکی چڕ کە تەواوی ئاسمان دەگرێتەوە وەک لەم ئایەتەدا . ١
باسکراوە 2942 الدجال : بە درێژی لە فەرموودەی سەحیحی ئیمامی موسلیم ژمارە . ٢
الدابة : زیدەوەرێکی زۆر سەیرە قسە لەگەڵ خەڵک دەکات دەسنیشانیان دەکات کێ کافر وە کێ مسوڵمانە . ٣
دواتر باوەڕهێنان سوودی نامێنێت
هۆشداریداوە سەبارەت بە ڕاستی ئەم ڕووداوە !NASA طلوع الشمس من مغربها : دەزگای گەردوونی ئەمەریکا . ٤
نزول عیسی : هاتنەوە سەر زەوی پێغەمبەر عیسا (ص) بۆ کوشتنی دەجال بەم نیشانەیەش باوەڕهێنان سوودی نامێنێت . ٥
یأجوج و مأجوج : دوای دابەزینی عیسا پێغەمبەر ئەم قەومە بەربەستەکەی پاشا (ذو القرنین) تێدەپەڕێنن بە ئیزنی خوا . ٦
ژمارەیان ئەوەندە زۆرە وەک دەریا شەپۆل دەدەن و کەس ناتوانێت بجەنگێ لەگەڵیاندا
ناویان لە ( أجج النار و ماج البحار ) هاتووە بە واتای بڵێسەی ئاگر و شەپۆلی دەریا کە هێمای شەڕ و کاولکارین
ڕۆچوونی گەورە لە خۆرهەڵاتی زەوی . ٧
ڕۆچوونی گەورە لە خۆرئاوای زەوی . ٨
ڕۆچوونی گەورە لە نیمچە دورگەی عەرەب . ٩
ئاگرێکی زۆر ترسناک و گەورە لە (وڵاتی یەمەن) وەک کۆتا نیشانەی ژیان وە سەرەتا نیشانەی قیامەت . ١٠
لە فەرموودەیەکی دیکە شوێنی دەرچوونی ئەو ئاگرە گەورە زۆر وردتر دەستنیشانکراوە کە شاری عەدەن
لەوەش وردتر دەستنیشانکراوە دەمی گڕکانەکە کەوتۆتە خوارووی شارەکە واتە گڕکانەکە لەو پەڕی خوارووی
نیمچە دورگەی عەرەبە ----> { نار تخرج من [ قعر عدن ] ترحل الناس ...... صحیح مسلم }
واتە ( کۆتا نیشانەی گەورەی کۆتای دنیا ئاگرێکە دێتە دەرەوە لە دەمی شاخە ئاگری شاری عەدەن
خەڵکی ڕاپێچ دەکات تا کۆیان بکاتەوە لە شام )
وشەی ( قعر ) وردترین وەسفی جوگرافییە بۆ شاخە ئاگری شاری عەدەن بە مانای دوو شتی گرنگ دێت
کەوتنە ناو بۆشایی نزمترین شوێن وەک دەوترێ { فی قعر الفم } واتە کەوتۆتە ناو قوڵایی دەم . ١
ئەوپەڕی دووری : شارە گڕکانییەکەی وڵاتی یەمەن کەوتۆتە دوورترین بەشی خوارووی نیمچە دوورگەی عەرەبی . ٢
تەنانەت شارەکە بەشی زۆری دەکەوێتە سەروو قوڵایی دەمی گڕکانە لەسەر زەریا
خوای گەورە لە سوڕەتی بوومەلەرزە ( الزلزال ) باسی بوومەلەرزە و بورکانی ڕۆژی قیامەت دەکات کە هەرچی مادەی
تواوە و قورسی ناو سکی زەویییە لە ئاسن و نیکڵ لە دەرچەی گڕکانی شاری عەدەن هەمووی خاڵی دەبێتەوە و دێتە سەر زەوی
{ إِذا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا * وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا * وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا * يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا *
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا * يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتاً لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ * فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَهُ * مَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَه }
واتە ( قیامەت نزیکبۆوە زەویش بوومەلەرزە و ئاگرە زەبەلاحەکەی بۆ بەپێش هات * هەرچی مادەی قورس هەیە
لە ناو سکی زەوی هاتە دەرەوە * ئینسانەکان لەو ڕۆژەدا بە سەرسوڕمانەوە دەڵێن ئەوە زەوی چی بەسەرهاتووە ؟!
* لەو ڕۆژەدا زەوی دووبارە وەک پێشوو تووشی گەورەترین هەژین و تەقینەوەی گڕکانی دەبێتەوە بەڵام ئەمجارە
هەموو ناوسکی زەوی دێتە دەرەوە * دوای ئەم ڕووداوە گەورەیە لەلایەن فریشتەی بە دەسەڵات ( ئیسڕافیل )
نەفخی یەکەم و دووەم بە کەڕەنا دەکرێت ئینسانەکان زیندوو دەکرێنەوە پۆل پۆل بەڕێدەکەون بۆ لێپرسینەوە *
هەر کەسێ بە هێندەی بچووکتر لە گەردیلەیەک کردەوەی چاک یان خراپی ئەنجام دابێت دەیبینێتەوە )
ئەم سوڕەتە بە ئاشکرا ئاماژەیە بۆ ئاگری شاری عەدەن چونکە ڕاستەوخۆ کۆتای دنیای بە سەرەتای
زیندووبوونەوە و لێپرسینەوە بەستۆتەوە ، هەروەها ڕاستییەکی زانستیمان پێ دەڵێت کە بورکانەکان هۆکاری
بوومەلەرزە و شەق بوون و لێکترازانی پلێتەکانی زەوین
بەجۆرێ یەکەم جار بوومەلەرزە پاشان ڕۆچوون و شەق بوون پاشان تەقینەوەی گڕکانەکان
هەروەها ئەم ئایەتەش زیاتر پشتگیری سوڕەتی ( الزلزال ) دەکات لە باسی گڕکانی شاری عەدەن
{ وَ إِذَا الْأَرْضُ مُدَّتْ * وَ أَلْقَتْ مَا فِيهَا وَ تَخَلَّتْ * وَ أَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَ حُقَّتْ.... الأنشقاق 3-4-5 }
واتە ( کاتێ زەوی گڕکانە زەبەلاحەکەی قیامەتی بۆ بەپێش هات بەهۆی بەهێزییەکەیەوە ئەم دیاردە ڕوودەدات
تمدد لوحات الأرضی - درێژبوونەوە و بەسەریەکداچوونی پلێتەکان }} - Earth-stretch plates {{
کە بەهۆیەوە پلێتەکانی زەوی وەک ڕابردوو درزی زەبەلاحی تێدەکەوێت و بە توندی دەهەژێت *
هەرچی لە ناو سکی زەوی هەیە لە مادەی قورسی وەک نیکڵ و ئاسن لە دەرچەی گڕکانی شاری عەدەن دێتە
سەر زەوی تا خاڵی دەبێتەوە * ئەمەش لەبەرئەوەیە ئیزنی تەقینەوەی لە خوا وەرگرت و بووە واقیع ڕۆژە زۆر بەڵێن پێدراوەکە )
بێگومان گڕکانی عەدەن بۆیە ئەوەندە زەبەلاح و ترسناکە چونکە تاکە دەرچەیەکی زەوییە بەو زەبەلاحییە ڕاستەوخۆ
دەگات و لەو ڕێیەوە هەموو ناو سکی زەوی دەتوانێت بێتە سەر زەوی ( Earth's core )بە ناو سکی زەوی
ی هەموو زەوییە %25قەبارەی ئەم مادە تواوە زۆر گەرمانە لەم چینەی زەوی بە تەنیا
ئەم ئایەتەش زیاتر تەئکید لەم ڕووداوە گەورەی ڕۆژی قیامەت دەکاتەوە چونکە ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوی گڕکانە
زەبەلاحەکەی شاری عەدەن دەبەستێتەوە بە ڕووداوەکانی دوای زیندووبوونەوە
{ كَلَّا إِذَا دُكَّتِ الْأَرْضُ دَكًّا دَكًّا * وَ جَاءَ رَبُّكَ وَ الْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا * وَ جيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ
يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنسَانُ وَ أَنَّىٰ لَهُ الذِّكْرَىٰ .......... الفجر 21-22-23}
واتە ( نەخێر ئەی ئەوانەی باوەشتان کردووە بە دنیا و ستەم لە خەڵک دەکەن ئێوە قیامەتان لەیاد کردووە
بە دڵنیاییەوە ڕۆژێ دێت زەوی بوومەلەرزە گەورەکەی بۆ پێش دێت و کاولکارییەکی بێ وێنە ڕوودەدات
زەوی دەبێتە تەختاییەکی تەواو* ڕۆژی دوایی هات پەروەردگار و فریشتەکانی ڕیز ڕیز هاتن بۆ ساحەی مەحشەر *
دۆزەخ دەهێنرێت تا هەمووان بیبینن کە لە ڕقی بێباوەڕان وەختە بتەقێتەوە ،ئەو کات ئینسان هەموو ئەوانەی بیردێتەوە کە کردوویەتی)
کاتێ ناو سکی زەوی هەموو خاڵی دەبێتەوە لە دەرچەی شاخە گڕکانی شاری عەدەن لەگەڵ نزیکبوونەوەی
کۆتایی دنیا بێگومان هەرچی ئاوی دەریا و زەریاکانە دەتەقنەوە !! چونکە ناو سکی زەوی زۆر زۆر گەرمە
دەتوانێ ئاوی دەریا و زەریاکان هەڵبوەشێنێ بۆ پێکهێنەرەکانی ئەویش گازی هایدرۆجین و ئۆکسجینە
{ 8 - 7وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ * وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ ........ التکویر }
واتە ( کاتێ ئاوی دەریا و زەریاکان ئاگردران * ئەو کاتەی ڕۆح چۆوە ناو لاشەکان و قیامەت بەرپابوو )
لە ئەنجامی گڕ تێبەربوونی دەریا و زەریاکان بێگومان تەقینەوەی هایدرۆجینی ڕوو دەدات
چونکە ئاو گۆڕا بۆ گازی ئۆکسجین و هایدرۆجین وە لەبەرئەوەی ئۆکسجین یارمەتی سووتان و تەقینەوە دەدات
وە گازی هایدرۆجینیش قەتیس ماوە لە بەرگەهەوای زەوی بۆیە تەقینەوەی دەریا و زەریاکان ڕوودەدات
پاشان ناوسکی زەوی جێگەی ئەو چاڵ و چۆڵییە دەگرێتەوە کە ئاوی دەریا و زەریاکان پڕی کردبۆوە
} 4 - 3 { وَإِذَا الْبِحَارُ فُجِّرَتْ * و إِذا الْقُبُورُ بُعْثِرَتْ ........... الأنفطار
واتە ( کاتێ کە دەریا و زەریاکان تەقێنرانەوە * وە کاتێ مردووەکان لە گۆڕ هاتنەوە دەرەوە )
ئەم ئایەتە و ئایەتەکەی پێشوو باسی گڕکانەکەی گڕکانی شاری عەدەنە
چونکە ئەو ڕووداوە گەورەیە بەستراوەتەوە بە سەرەتا نیشانەی قیامەت کە زیندوو بوونەوەیە
ئەگەر هەموو ئاوی دەریا و زەریا و ڕووبارەکان کۆبکەینەوە لەسەر شێوەی هەسارەیەک ئەوا قەبارەکەی بە نزیکەیی
ی قەبارەی زەوی %27ی قەبارەی مانگ ، لەبەرئەوەی قەبارەی مانگ بە نزیکەیی دەکاتە 1/3دەکاتە
%9کەواتە قەبارەی هەموو ئاوی دەریا و زەریاکان بە گوێرەی زەوی بە نزیکەیی دەکاتە
2014ئەم ڕێژەیەش زۆر کەمە هەر هیچ نییە وە تەنانەت لەژێر پلێتەکانی زەوی لە وڵاتی بەڕازیل لە ساڵی
زەریایەک دۆزرایەوە قەبارەکەی 3 ئەوەندەی ئاوی دەریا و زەریاکان دەبێت کە چاڵ و چۆڵی ڕووی زەویان پڕ کردۆتەوە
) بە نزیکەیی [ 25% ] ی قەبارەی زەوییە Earth’s coreلەلایەکی ترەوە قەبارەی مادە تواوەکانی ناو سکی زەوی (
بەم جۆرە لەبەرئەوەی [ 25% زۆر زۆرترە لە 9 % ] هەربۆیە زۆر بە ئاسانی بەهۆی ئاگری زۆری زۆر گەرمی
ناوسکی زەوی کە لە دەرچەی شاخە ئاگری شاری عەدەن دێتە دەرەوە ئاوی دەریا و زەریاکان دەتەقنەوە
دواتر شوێنی دەریا و زەریاکان بە پاشماوەی ئاگرینی ناو سکی زەوی پڕ دەبێتەوە و لەگەڵ قاڕەکان ڕێک دەبێتەوە
هەروەها خوای گەورە هەرچی بەرز و نزمی قاڕەکانە ڕێک و تەختیان دەکاتەوە بە لێکهەڵوەشاندنی هەموو شاخەکان
وە پڕکردنەوەی دۆڵ و نشێوەکان بە داڕمانی شاخەکان بەم جۆرە هەموو زەوی بووە یەک تەختایی کاکی بەکاکی
{ وَ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ * فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا * فَیَذَرُهَا قَاعاً صفْصفاً * لَا تَرَى فِيهَا عِوَجًا وَ لَا أَمْتًا * يوْمَئِذٍ يَتَّبِعُونَ الدَّاعِيَ
لَا عِوَجَ لَهُ وَخَشَعَت الْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَنِ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا ..... طە 105 - 108}
واتە ( ئەی محمد پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی شاخەکان لە ڕۆژی قیامەت تۆ پێیان بڵێ : شاخەکان لەو ڕۆژەدا خاپوور
دەکرێن تا زەوی پێ تەخت بکرێت بەجۆرێ هیچ بەرزی و نزمییەک نابینرێت * قیامەت بەرپا بوو خەڵکی زیندوو کرانەوە
بەپەلە سەریان لێشێواوە بەرەو لای بانگکەرێ بەڕێدەکەون کە هیچ گومانی تیا نییە ، لەو ڕۆژەدا خوای گەورە ڕێ بە کەس
نادات قسە بکات مەگەر یەکێ خوا ئیزنی بدات و قسەی ڕاست بکات هەربۆیە تەنها دەنگی هەناسەکان دەبیسترێ )
هەروەها لەم ئایەتەشدا خوای گەورە هەواڵمان پێ دەدات سەرەنجامی هەموو سەر ڕووی زەوی تەختاییەکی تەواوە
{ 8 { وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا ........ الکهف
واتە ( لە ڕۆژی قیامەتدا و لەگەڵ سەرەتا نیشانەی زیندووبوونەوە ئێمە هەموو ڕووی زەوی دەکەینە تاختاییەکی کاکی بە کاکی )
لە کۆتایی سوپاس بۆ خوای گەورە کە دەسەڵات و نیشانەکانیمان بۆ دەسەلمێنێت تا ڕێگەی ڕاستمان بۆ ڕوون بکاتەوە
چونکە بۆ هەموو هەواڵێکی قورئان کاتێک هەیە ڕاستییەکەی بچەسپێ
واتە ( بۆ هەر هەواڵێکی قورئان کاتێک هەیە ڕاستییەکەی دەربکەوێت ) { لِّكُلِّ نَبَإٍ مُّسْتَقَرٌّ وَ سَوْفَ تَعْلَمُونَ ...... الأنعام 67 }
ئەگەر چی ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕێت بۆ ئاشکرابوونی ڕاستی هەواڵەکانی قورئان
{ وَ لَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ ..... السورة ص 88 }
سەرەڕای ئەمەش هێشتا کەسانێ هەن باوەڕ بە خوای گەورە ناهێنن هەرچەندە ئەم ڕاستیانەش دەبینن بەڵام ئەوان دڵیان ڕەشە پێی نابینن
{ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا
فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَ لَكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ .......... الحج 46 }
واتە ( ئایا ئەو بێباوەڕانە نەگەڕاون بەدوای ڕاستی گەلە پێشینەکان کە بە هۆی بە درۆ خستنەوەی پێغەمبەران لەناوبران
تاوەکو پەند وەربگرن و ببنە خاوەن دڵێک کە بەڕاستی بیر بکاتەوە و ببنە خاوەن گوێیەک حەق ببیستێ ، ئەو بێباوەڕانە
لەڕاستیدا ڕاستییەکان دەبینن بەڵام دڵ کوێری و دڵ ڕەشیان ڕێگرە لە باوەڕ هێنانیان هەربۆیە نە دڵیان دەبینێت نە بیردەکاتەوە )
بەڵام خوای گەورە هیچ پێویستی بە باوەڕی ئەو کەسانە نییە تەنانەت ئەگەر هەموو سەر زەوی بێباوەڕ بن !
وَ قَالَ مُوسَى إِن تَكْفُرُواْ أَنتُمْ وَ مَن فِي الأَرْضِ جَمِيعًا فَإِنَّ اللّهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ .... إبراهیم 8 } }
واتە (مووسا پێغەمبەر بە قەومەکەی فەرموو ئەگەر ئێوە و هەموو سەر زەوی کافر بن
ئەوا خوا هیچ پێویستی بە باوەڕی ئێوە نییە و هەمیشە سوپاسکراوە )
http://www.universetoday.com/59341/pacific-ring-of-fire/
http://jgslegacy.lyellcollection.org/content/124/1-4/283.abstract
http://volcano.oregonstate.edu/oldroot/volcanoes/krakatau/krakatau.html
https://www.youtube.com/watch?v=yy_FDETScqM
http://www.livescience.com/8809-scientists-volcano-erupt.html