وەزیری کشتوکاڵ وادەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکەی ڕادەگەیەنێت
30/10/2015 نوسەر: bzavpress

وەزیری کشتوکاڵ وادەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکەی ڕادەگەیەنێت


وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیەنێت "لە ڕیزبەندی ئەو وەزارەتانەی ھەفتەی داھاتوو موچەی مانگی تەموزیان پێدەدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵی تێدا نەبوو، بەڵام دوای بەدواداچوونمان وەزارەتی کشتوکااڵیش خرایە ڕیزبەندی ئەو وەزارەتانەی لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو موچەی مانگی تەموز وەردەگرن" .
بەڕێز عەبدولستار مەجید ئاشکراشیکرد "ماوەی نزیکەی ٥ مانگە فەرمانبەرانی وەزارەتی کشوکاڵ موچەیان وەرنەگرتووە و، ئەمەش نیگەرانیی ئەوانی لێکەوتەوە کە مافی خۆشیانە نیگەران بن و داوای موچەکانیان بکەن" .
وەزیری کشتوکاڵ ئاشکراشیدەکات "دوای بەدواداچون و پەیوەندیکردنمان بە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی، بەڵنیان پێداین کە ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو ٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، دەست بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکرێت"