27/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محەمەد بەرادعی" مورسی لەسەر هەق بوو كە كودەتایان لێ‌كرد
لەیەكەم لێدوانییدا لەبارەی دەستلەكاركێشانەوە خێراكەی، دكتۆر محەمەد بەرادعی جێگری پێشووی سەرۆكی حكومەتی میسر رایگەیاند: خەڵكی میسر وادەزانن بە دەستلەكاركێشانەوەكەم لەكێشەكان هەڵهاتووم، بەڵام ئەوەی كەهاوڵاتیانی میسر نایزانن ئەوەیە كە دوای هەموو شتێك بۆم دەركەوت رژێمی موبارەك هێشتا حوكمی میسر دەكات.
بەداخەوە مورسی لەسەر هەق بوو كە كودەتایان لێ‌كرد و چەند كێشەیەكی وەك كارەبا و شتی دیكەیان بۆ دروست كرد، هەروەك هاریكاریی مورسی یان نەكرد بەڵكو بەبێ ئەقڵیەكی زۆرەوە پشتیوانیان لەرژێمەكەی موبارەك كردەوە تا پلانەكەی سەریگرت و ئەوەی لەئێستادا روودەدات ئەوەیە كە مورسی بڕیاری گونجاوی لەكاتی گونجاو‌دا نەدا.
بۆ نموونە، پێویست بوو یەكەم بڕیار كە مورسی بیدات پاككردنەوەی دادگا بوایە، چونكە دادگا بنەمای كاری بەڕێوەبردنە و پێویست بوو مورسی دادگای شۆڕش بەشێوەیەكی كاتیی دابمەزرێنێت و تیایدا رژێمەكەی موبارەك دادگایی بكات، نەك ئەوەی كە مورسی كردی لەجاردا بڕیاریدا، بڕیاری دووەمیشی كەپێویست بوو مورسی بیدایە لەكاتی خۆیدا، ئەوەبوو كە دەبوا بەوپەڕی روونی مامەڵەی لەگەڵ هاوڵاتیان بكردایە، هەروەك رژێمەكەی موبارەكی لەهەموو بەرژوەندییە گشتیەكانی دەوڵەت دابماڵییایە، نەك هەوڵی گۆڕینی بەرپرسانی موبارەك بدات بە خەڵكانی متمانە پێكراوی ناو ئیخوان و لایەنگرانیی .
بەداخەوە ئەوەی كە لەمیسر بەم دواییانە روویدا دەتوانرێت كورت بكرێتەوە لەوەدا كە رژێمی موبارەك كاری لەسەر ( دەوڵەتی قوڵبۆوە لە سوپا‌و ناوخۆ و دادگا) دا دەكرد، مورسی و ئیخوان پێیان وابوو بورەكانی ( رۆژنامەوانی و راگەیاندن و ئابوری و پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل و چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەب) هەمو شتێكن، هەروەك پێیان وابوو سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكان رێ‌یان پێدەدات حوكمی میسر بگرنە ئەستۆ، نەیانزانی دروستكردنی قەیرانە یەكلەدوایی یەكەكان، پلان داڕشتن بوو بۆ كۆتایی هێنان بەدەسەڵاتەكەیان، هەروەك رۆژی سی حوزەیران دروستكراوو پلان بۆ داڕێژراو‌و بوو.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك له‌ده‌سچوو، زانیم كۆبوونه‌وه نهێنیه‌كانیانی شاری نه‌سر و ئه‌و پارانه‌ی ده‌ست كه‌وتبوون، ساخته‌كردنی ئیمزاكانی كۆمه‌ڵه‌ی گۆڕانی نیشتمانی كه سه‌ربه‌خۆیان بوو، به‌ڵام نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت كە هاوڵاتیان له ڕۆژی 30 حوزه‌یران به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له رۆژانی ده‌سه‌ڵاتی مورسیدا دروستكرابوون چوونه پاڵ خۆپیشاندەران.
ده‌كرا ئیخوان ئەو پلانانە پوچەڵ بكاتەوە به ده‌ركردنی بڕیاری گونجاو، به‌ڵام له‌كاتی خۆیدا ئه‌و بڕیارانه‌یان نه‌دا، كە دەتوانرا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی قوڵەوە بچوایەتە سەر.
ئه‌وكاته‌ی محه‌مه‌د مورسی له‌لایه‌ن گه‌لی میسر هه‌ڵبژێردرابوو باری نائاسایی ڕاگه‌یاند، وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگریی بڕیارەكەیان جێبه‌جێ نه‌كرد، ئه‌مڕۆش وه‌زیری به‌رگریی باری نائاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قه له‌خه‌ڵك ده‌كات و سوپا و هێزه‌كانی ناوخۆش فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێده‌كه‌ن .
ئه‌و پارانه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌هێنرێنە میسر ئەو پارانەی میسرە كەپێشتر موبارەك دزیبوونی نەك پارەی ئەو وڵاتانە.
له‌و هه‌ڵانه‌ی ئیخوان تێی كەوت جنێودان و بەگژاچوونەوەی نەیارانی سیاسی و وڵاتانی عەرەب بوو، تەنانەت خۆیشم كەوتمە بەر شاڵاوی جنێوەكانیان، بەداخەوە گەلانی میسر هەڵخەڵەتێنران و ئیخوان كرایه هۆكارێك بۆ سه‌رخستنی پلانه‌كه‌و ئەوەتا بكوژانی شۆِرشی 25 ی یه‌نایه‌ر لێخۆش‌بوونیان بۆ درەچوو هەروەك چۆن پلانی دەوڵەتێكی قووڵ دایڕشتبوو دوای ڕووخانی ئیخوان و دروستكردنی تۆمه‌ت بۆ محه‌مه‌د به‌رادعی له‌لایه‌ن دادگاوه ، هەروەك حزبی نور و بیناو تەنمیەو هەموو حزبە ئیسلامییەكان هەڵدەوەشێنەوەو پەردە لەرووی هەموو شتەكان بەیاسا هەڵدەماڵن .
سه‌رچاوه : سایتی شعب مصر