هۆشیار زێباری سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەی لەبیر كردووە
31/10/2015 نوسەر: bzavpress

هۆشیار زێباری سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەی لەبیر كردووە


بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەو قەرزەی لە یابان وەردەگیرێت، بە بڕیاری هۆشیار زێباری سەرجەم پشكی هەرێمی كوردستان بۆ هەولێر تەرخانكراوە.
ئەحمەدی حاجی رەشید رایگەیاند، رۆژی شەممە لەبڕگەی هەشتەمی خشتەی كاردا باس لەقەرزی یابانی دەكەین بۆ هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی سی و چوار ملیارو چوارسەدو حەڤدە ملیۆن یەنی یابانیە كەتەرخان كراوە بۆ ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان، بەڵام ناوەرۆكی قەرزەكە تەرخان كراوە بۆ هەولێری پایتەخت.
بەبۆچونی ئەو پەرلەمانتارە قەرز بابەتێكی سیادیە و دەبیت هەموو پارێزگاكان هاوپشك بن تێیدا و وەزیری دارایی دانوستانەكەی كردوە بۆیە دەبوایە جەنابی وەزیر چاویشی لە سێ پارێزگاكەی تری هەرێم بوایە.