01/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی توركیا
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مه دووه‌م جاره هاوولاَتیانی توركیا ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مانی توركیا .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/11/1 كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد .
سه‌ركرده‌ی حزبه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای به‌شداری كردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م جۆره بۆ میدیاكان دوان :
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ووتی كه پشتیوان به‌خوای گه‌وره ئه‌وان ئه‌م جاره به‌و ئومێده‌ن ببنه براوه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) ئومێدی خواست كه جارێكی دیكه ده‌نگی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا بتوانن ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرنه‌وه.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ووتی ئه‌نجامه‌كان هه‌رچی بێت و هه‌رچۆن بێت ئێمه پێی ڕازین .
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو كه له 7ی حوزه‌یرانی 2015 به‌ڕێوه چوو ئاکەپە %٤٠.٨ ، جەهەپە %٢٤.٩ ، مەهەپە %١٦.٢ ، هەدەپە %١٣.١ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا به‌لاَم هیچ لایه‌نێكیان نه‌یتوانی بگه‌نه رێككه‌وتێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی بۆ جاری دووه‌م له ساڵی 2015دا هه‌ڵبژاردن به‌رێوه ده‌چێت و تاوه‌كو 5ی ئێواره به‌رده‌وام بێت.
شایه‌نی باسه ئه‌مه 26ه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی توركیایه و زیاتر له 54 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له نێویاندا 15 ملیۆن كه‌س هاووڵاتی باكووری كوردستانن .