02/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ده‌په ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنێكی كار له په‌رله‌مانی توركیا
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌به‌په ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له سه‌دا 10ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی توركیا ، ئه‌وا ده‌بنه ئۆپۆزسیۆنێكی كار له په‌رله‌مانی توركیا.
دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند : كه ئه‌وان ده‌بنه ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له پارله‌مانی توركیا و به دواداچونیش بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی دویات كرده‌وه كه : ھەڵبژاردنەکە بێ ساختەکاری بەڕێوە نەچووە و ئەوەی بەرانبەر ھەدەپە کرا، بەرانبەر ھەر لایەنێکی دیکە بکرایە، نەیدەتوانی ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنێت.
بە پێی ئەنجامە بەراییەكان، هه‌ده‌په دووباره توانی ڕێژه‌ی له سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێت و بگاته پارله‌مانی توركیا به‌لاَم رێژەی دەنگەكانی له‌چاو هه‌ڵبژاردنی پێشوو كەمی كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەندام و ھەوادارانیان ئەنجامەكان بە دەستكەوت دەزانن .
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ده‌په تا ئێسته توانیویه‌تی 51 كورسی پارله‌مانی توركیا مسۆگه‌ر بكات كه له‌چاو هه‌ڵبژاردنی پێشوو كه 80 كورسی بوو ئه‌وا 29 كورسی كه‌می كردووه .