27/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ورده‌كانی رێكه‌وتنی نێوان كورد‌و ئۆپۆزسیۆنی سووریا
ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و كورد رێكه‌وتنامه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو بریاره ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه هه‌ردوولا واژۆی بكه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، رێكه‌وتنه‌كه له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد‌و ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌نجامدراوه‌و بریاره ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌و پاش خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆی واژۆبكرێت.
له‌مباره‌وه ئیلاف چه‌ند زانیارییه‌كی ده‌ستكه‌وتووه‌و بلاویكرده‌وه كه له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه به مافی كورد كراوه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی له نیشمانی سوریا پێناسه‌ی بۆ ده‌كرێت و هه‌موو ماف و به‌شێكی خۆی هه‌یه له‌و خاكه‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێكراوه كه پێویسته رۆڵی كاریگه‌ر به‌كورد بدرێت و له‌ده‌وڵه‌تی داهاتووی سوریادا هاوبه‌ش بكرێت.
هه‌ر له‌و رێكه‌وتنه‌دا ره‌زامه‌ندی كورد وه‌رگیراوه به‌مانه‌وه له‌ناو خاكی سوریا‌و دانه‌بڕان له‌گه‌لانی تری ئه‌و وڵاته.
د.ع