پەرلەمانتارێكی پارتی: سوڵتان هاشم تاوانی گەورەی نەكردوە و دەستی نەبوە لە ئەنفال
04/11/2015 نوسەر: bzavpress

پەرلەمانتارێكی پارتی: سوڵتان هاشم تاوانی گەورەی نەكردوە و دەستی نەبوە لە ئەنفال


ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت" سوڵتان هاشم دەستی نەبوە لە ئەنفال و كوشتنی شیعەكان ، بۆیە بڕیاری لەسێدارەدانی لەسەر لابراوە".

 ئاواز حەمید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند " سوڵتان هاشم تاوانێكی گەورەی نەكردوە، دەستی نەبوە لە ئەنفالكردن و كوشتنی شیعەكان بۆیە بڕیاری لەسێدارەدانی لەسەر لابراوە".
پەرلەمانتارەكەی پارتی باسی لەوەشكرد" پێشتر سوڵتان هاشم كۆنتڕۆڵی سوپای عێراقی كردوە، لەوانەیە ئەو هۆكار بوبێت كە ئەو سوپایە لەكاتی پرۆسەی ئازادی عێراق شەڕی نەكردبێت ، پێدەچێت ئەوەش دەستی ئەمریكای لەپشتەوە بێت".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختیكردەوە" لەو بڕوایەدا نیم سوڵتان هاشم بێتە هەولێر و نیشتەجێ بێت، پێدەچێت لە هەولێرەوە بەرەو ئەوروپا سەفەربكات و نیشتەجێی یەكێك لە وڵاتەكان بێت".

س.ئاوێنە