04/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێم بگرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیده‌كات سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێم بگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، به‌هۆی لاوازبونی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، پێشبینی ده‌كه‌ن سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور بێت و ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه له‌كاته‌كانی شه‌ودا.
به‌پێی پێشبینییه‌كامی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رماش روو له نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن و نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌نێوان 8 بۆ 11 پله‌دا ده‌بێت.