07/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی هۆزی شوان نامه‌یه‌ك بۆ شێخ لاهور ده‌نێرێت
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ، سه‌رۆكی هۆزی شوان و كه‌سایه‌تی ناسراوی سنوری چه‌مچه‌ماڵ له دوا نوسینیدا ده‌ستی هاورێیه‌تی بۆ هاورێیه‌كی دێرینی درێژ ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌یه‌ك زویرن و دوورن له‌یه‌ك ئه‌و یش ( شێخ لاهور شێخ جه‌نگی ) یه و ده‌ڵێ : هاوڕێ کاتئ من و تۆ لە گەرمەی دۆستایەتیەوە تەشەنوج کەوتە نێوانمان و لە یەک زویر بوین بەهۆی ئەوەی من ڕەخنەی توندم لە تۆ و حیزبەکەت ئەگرد هەر ئەوکاتیش پیتم وت من بە ڕاست ئەڵێم ڕاست و بە هەڵە ئەڵیم هەڵە بۆیە دوای ئەوەی لە پەیمانگای واشنتۆن گوێ بیستی وتەکانت بوم کە ئەوەندە ڕاست گۆی و پەرۆشی بۆ دیموکراسی پێوە دیاربو ئیتر خۆم پێنەگیراو بە ئەرکم زانی ستایشت بکەم.
ئەتوانم بەڕای گشتیش بڵێم کە حیزبەکەی بەڕێزتان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوپەڕی قەیرانەکانیدا ئەگەر هەوڵی مانەوەیشی دابێت و ئەگەر سەرکێشیشی کردبێت و ئەگەر دەوربەریشی گەستبێت بەڵام هەرگیز خیانەتی نیشتیمانی نەکردووە هەرگیز کودەتای نەکردووە هەرگیز پرەنسیپەکانی دیموکراسی نەکردووە بە قوربانی بەرژەوەندیە تایبەتەکانی خۆی.
له‌دواییدا عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك چه‌ند پێشنیارێك ده‌خاته روو ده‌ڵێت : هەر لێرەیشەوە بۆچونی خۆم وەک ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گوڕان ئەخەمە ڕوو ئەڵێم هەرچی زووە پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکئ لەم خاڵانە بەجئ بگەیەنن (یەکگرتنەوە) یان (ڕێککەوتنی ستراتیجی) یان (ڕێککەوتنی سیاسی) ئەم هەنکاوەش لە پێناو ئەوەی کە دیموکراسی لە کوردستان لە گۆڕ نەنرێ و حوکمی بنەماڵەیی نەسەپێت بەسەر هەرێمی کوردستاندا.