08/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەینێ دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران دەست پێدەكات
سبەینێ دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران دەست پێدەكات، دوای وەزارەتی پێشمەرگەو ئەنجومەنی ئاسایش، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
بەپێی دواین راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەینێ دووشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب دەستپێدەكات، هاوشێوەی مانگەكانی پێشووش وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت كە موچە وەردەگرێت، دوای ئەویش موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت .
پێشتر بەرپرسانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرایانكردبوو، كە پێیان ڕاگەیەندراوە كە ڕۆژانی ١٠بۆ ١٢ی ئەم مانگە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، بەوپێیەش دوابەدوای ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی پەروەردەش موچەی پێدەدرێت.