08/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێزیدییەکان شەنگال موڵکی بارزانی و پارتی نییە
پیرۆ قەرۆ، بەرپرسی ماڵی ئێزیدییەکان لە چیای شنگال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە ژمارەیەک سەرۆک عەشیرەت و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال یەبەشە تێیدا ئامادەبون، نیگەرانی و توڕەیی خۆی دەربارەی هەڵهاتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ئاشکرا دەکات و دەڵێت "کۆمەڵگای ئێزیدی بەهیچ شێوەیەک ئەو ڕووداوە لەبیرناکات، شەنگال موڵکی بارزانی و پارتی نییە".
پیرۆ ڕایگەیاند "بێ ئاوڕدانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال هەڵهات و بە ئەنقەست خەڵکی ئێزیدی لەدوای خۆی جێهێشت و 17 هەزار دایک و خوشک و منداڵی ئێزیدی خستە ژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش".
پیرۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چارەنوسی خۆیان ڕادەستی هیچ حزبێکی تر ناکەن، ئەوانەشی کە هاوکاری ئێزیدییەکان ناکەن، ناتوانن پیرۆزییەکانیان بپارێزن، داوایان لێدەکەین زیانیشیان پێنەگەیەنن.