09/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نەوشیروان مستەفا:مەسینەو بەتانى هۆکارى سەرەکى تاوانى (ئەنفال) بوونە.
بەو پێیەى (١٨٢٠٠٠) مرۆڤى کورد لەپرۆسەى ئەنفالدا بێسەرو شوێنکراوە، نووسەرو لێکۆڵەرەوانى کورد پەنچەیان بۆ کۆمەڵێ چمک بردووە، بەڵام تەنها شتێک بەفکرى کەسیاندا نەهاتووە کە بێتە ماییەى ئەو کارەساتە ئەویش بریتییە لە(مەسینە و بەتانى).
لە ٣٠ى کانوونى دووەمى ساڵى ١٩٨٨، وەفدێکى ئێرانى بۆیەکەمین جار بەهێلیکۆپتەرێکەوە لە(بەرگەڵو) دەنیشێتەوە، کەبۆ مەبەستى گەرمکردنەوەى پەیوەندى یەکێتى و ئێران هاتبوون، وەفدەکە بڕیارى هاوکارى کردنى یەکێتى دەدات، ئەو ساڵەیش بەهۆى سەختى زستانەکەیەوە تەواوى رێگاکان بەبەفر دەگیرێ و هاتوچۆکردنى پیادەو ووڵاخ ئەستەم دەبێ، بۆیە تەواوى هاتووچۆکردنیان بەهێلیکۆپتەر دەبێ.
ئەم هێلیکۆپتەرانە رۆژانە دەیان جار هاتووچۆ دەکەن و تەنها سودیان گواستنەوەى بریندارەکان دەبێ بۆ ئێران، بەڵام عیراقییەکان لەم هاتوچۆکردنە ئەترسن و بڕیارى زوو هێرشکردنن دەدەن بۆ سەرکردایەتى یەکێتى.
لەم بارەیەوە (عقید رکن ولید) بەرێوەبەرى بەشى سێهەمى ئیستیخباراتى عەسکەرى دەڵێ: هۆکارى پەلەکردن لەئەنفالدا ئەو هالیکۆپتەرانەى ئێران بوو کەرۆژانە دەهاتنە بەرگەڵو، ئیمە وامانزانی ئێران چەکى ستراتیجى و گرنگ و کاریگەرو پسپۆرو شارەزا ئەگوێزنەوە بۆ ناوچەکە.
بەڵام لەراستیدا بەزۆرى کەلوپەلى بێ نرخیان دەهێنا وەکو (مەسینە، جزمە، بەتانى، خواردنى قوتو..).
سەرچاوە: خولانەوە لەناو بازنەدا
نەوشیروان مستەفا ئەمین