ئێوارەی ئەمڕۆ سێشممە لە نزیك ژێر پردی رزگاری لە هەولێر، 17 ئۆتۆمبێل خۆیان پێكدا كێشا.
لەو بارەیەوە، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك ژێر پردی رزگاری لە هەولێر، 17 ئۆتۆمبێل خۆیان پێكدا داوە.
دەشڵێت، لەو ڕووداوەدا سێ شوفێر زامدار بوون و برینەكەیشیان سەخت نییە.