27/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گەڕانەوە بۆ فیکری سیاسی و مێژووی شیعەی قەرامیطە
بەگشتی لەدوای وەفاتی حەسەن عەسکەری کە ئیمامی یانزەهەمی شیعەکانە پێیان
نایە سەردەمێک کە نەیان دەزانی چۆن تێیدا هەنگاو بنێن، تەنانەت سەریان لێ
شێوا بوو خۆشیان لەناو خۆیاندا کۆک نەبوون؛ کە ئەو سەردەم و زەمەنە لە
مێژوودا ناسراوە بە (حیرة الشیعة)، بۆیە شیعە دابەشبوون بە چەند بەشێکی
زۆرەوە، هەربەشێک لەمانە بە ویست و ئارەزووی خۆی دینی دادەتا...شی بۆ
بەدەست هێنانی دەسەڵاتی سیاسی، یەکێک لە گەورەترین بەشەکان کە دروست بوو
کۆمەڵی دوانزە ئیمامی بوو کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا چۆن نەشونمایان کرد،
بەڵام ئەمانە بەتەنها لە گۆڕەپانی سیاسیدا نەبوون، بەڵکو بە تەنیشتی
ئەمانەوە چەندەها کۆمەڵ و بەشی تر نەشونمایان کرد کە کاریگەریەکی زۆر خراپی
دانا لەسەر هەموو ئومەتی ئیسلامی.
یەکێکی تر لەو کۆمەڵانە کە هەموو
وڵاتانی ئیسلامی ئەفەریقی و بەشێکیش لە ئاسیای داگیر کرد لەمێژوودا ناسراون
بە کۆمەڵی شیعەی ئیسماعیلیە (فرقة الإسماعیلیة) ئەم کۆمەڵە.. کۆمەڵێکی
سەرلێشێواو گومڕابوون زۆربەی زۆری زانایانی ئیسلام.. لە ئیسلام دەیانکەنە
دەرەوەو بەموسوڵمانیان نازانن!.
ئەم کۆمەڵە بە پلانێکی زۆر
ترسناکی یەهود دروست بوون، بۆ ئەوەی هەرچی ستراتیژیەتی خۆیان هەیە لەناو
ئومەتی ئیسلامیدا بیسەپێنن، دروستکەری ئەم کۆمەڵە بەناوی (میمون القداح)؛
لە ماوەیەکی کورتدا دەرکەوت و ئیسلام بوونی خۆی ڕاگەیاند، بەفرت و فێڵ خۆی
نزیک کردەوە لە (محمد کوڕی ئیسماعیل کوڕی جعفر صادق) (ڕەحمەتی خوا
لەهەموویان بێت) تەنانەت ببوە هاوڕێی، محمد کوڕی ئیسماعیل لە ئالوبەیت بوو
.. باپیریشی پێشەوا جعفری صادق بوو کە ئیمامی شەشەمی شیعەی دوانزە ئیمامی
یە، ئیسماعیلی کوڕی جعفر برای موسای کاظمە کە ئیمامی حەوتەمی دوانزە ئیمامی
یەکانە.
ئەوەی کە مەیمونی قەداحی یەهودی پێی هەڵسا کارێکی
سەرسوڕهێنەر بوو، پلانێکی ترسناکی داڕشت بۆ هەڵوەشاندنی ئومەتی ئیسلامی
لەیەکتری، خۆی ناونا بە عبداللە وە کوڕێکیشی ناونا بە محمد وە وەسیەتیشی
کرد بۆ کوڕو کوڕەزاکانی کە هەموو منداڵەکانیان بەناوی محمدی کوڕی ئیسماعیلی
کوڕی جعفر صادق ناوزەد بکەن، بۆ ئەوەی ئەم نەسەبە بەگوێرەی قۆناغەکانی
مێژوو یەهودیەکان خۆیان بگەننەوە بەئالوبەیت، گوایە ئەمان لەسولالەی محمدی
کوڕی ئسماعیلی کوڕی جعفری صادقن!..
کارێکی تر کە بانگەشەی بۆکرد زۆر
ترسناک بوو بریتی بوو لەوەی کە ئەمانە ئیمامی گەورەن و دەبێت هەموو جیهان
لەگەڵ هەموو جیهانی ئیسلامی دا فەرمانڕەوایی بکەن، دەبێت ئەو ئیمامەش
لەنەسەبی ئیسماعیلی کوڕی جعفری صادق بێت، نابێت بگەڕێتەوە سەر سولالەو
نەسەبی موسای کاظمی جعفری صادق، لەبەر ئەوەی شیعەی دوانزە ئیمامی نەسەب و
سولالەیان لەوەوە دەگێڕنەوە.
مەیمونی یەهودی توانی بەم بیرەی خۆی
نەشونما بە کۆمەڵی ئیسماعیلیە بکات، کوڕو کوڕەزاکانی مەیمونی قەداح
بانگەشەیان بۆ ئەم بیروباوەڕو فیکرە دەکرد وە جوانکاریان بۆ دەکرد بۆ ئەوەی
لەبەرچاوی خەڵکیدا بیگونجێنن لەگەڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا، یەکێکی تر لە
کارە هەرەخراپ و ترسناک و قێزەونانەی کە ئەنجامیان دا بریتی بوو لە (حلول)
تێکەڵ بوونی بەڕۆح و جەستەی ئیمامەکانیان، واتە: (خواو ئیمام بەیەکەوە
حوکمی سەرزەوی دەکەن)؛ بۆیە پێیان وابوو کە ئیمام ئلوهیەتی خودای تێدایە،
بڕوایان هەبوو بە (تنسیخ) واتە: (ئیمامەکانیان نامرن، ڕۆحەکانیان لە جەستەی
تردا دێنەوە سەر زەوی و بەزیندویەتی دەمێننەوە)، بەگشتی پێیان وایە
ئیمامەکانیان لە دوای مردنیان دەگەڕێنەوە بۆ دنیاو بە هەمیشەیی دەمێننەوە.
بێجگە لەو هەموو کارە قێزەون و گەندەڵانەی کە ئەنجامیان داوە گەیشتنە
لوتکەی تاوان و شێتی کە بەئاشکرا جنێویان بە هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەری
خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەدا، باسی ناموس و شەرەفیان دەکردن؛ تەنانەت
قسەیان بە خودی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەوت، لەگەڵ ئەوەشدا
بانگەشەی گەڕانەوەی نەسەبیان بۆلای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەکرد!
گەورەترین لیژنەی ئیغتیالاتیان دروست کرد بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، لەجیهانی
ئیسلامی دا ئەوەندە گەورە بووبون دەگەیشتن بەهەرچی وەزیر و سوڵتان و خەلیفە
هەیە، لەوانەی کە ئیغتیال کران (وەزیری بەناوبانگ نیظام مولک، ئەمیری
بەناوبانگ عیمادالدین زەنکی، سوڵتانی بەناوبانگ ممدوحی کوڕی تونتەکین)
زۆرێکی تر لەسەرکردەی سەربازی و پیاوە ناودارەکانی ئومەتی ئیسلامی بەدەستی
ئەم کۆمەڵە کوژراون.
بانگەوازی ئیسماعیلیە ڕۆژ بەڕۆژ چالاک تر
دەبوو؛ لەناو هەموو ڕەوەندو جیلەکان دا پەرەی پێ درا، خەڵکیان بەوە فریو
دەدا کە خۆشەویستیان بۆ ئالو بەیت هەبێت، قەناعەتیان بەخەڵکی کرد کە ئەمان
لەنەوەی پێغەمبەری خوان (صلی اللە علیە وسلم)، فارسەکان کە بەم بانگەوازە
تێکدەرەیان زانی بەتایبەتی ئەوانەی کە بەدزیەوە ئاگر پەرست بوون و بە
ڕووکەشیش دەیان ووت کە موسوڵمانین هەر بەزووی چونە ناو ئەم کۆمەڵی
ئیسماعیلیەوە، لەو سەرکردانە کە چوونە ناویان لە خانەوادە بەناوبانگەکانی
ئێران (حسین الأهوازی) بوو، کەیەکێکە لە بانگەشەکارە بەناوبەنگەکانی کۆمەڵی
ئیسماعیلیە.. یەکێکە لە گەورە دامەزرێنەرانی ئەم کۆمەڵە، کە زیاتر
لەناوچەکانی بەصرەدا بانگەوازی دەکرد.
حەسەنی ئەهوازی بووە هاوڕێی
کەسێک بەناوی (حمدان کوڕی الأشعث) کە کەسایەتیەکی خوێن ڕێژ و داوێن پیس و
چەتە بووە لە مێژووی ئیسلامی دا زۆرێک لە مێژوو ناسان وەک (ابن کثیر و ابن
اثیر) هەردووکیان پێیان وایە کە جولەکەیە، جولەکەی فارسە، بەڵام زۆرێکی تر
لەمێژوو نوسان پێیان وایە کە مەجوسی فارسە یاخود یەهودی بەحرەینە.
دەسەڵاتی شیعەی قەرامیطە:
حمدانی کوڕی ئەشعث لەقەبی بەناوبانگ بوو بە (قرمط) بەگوێرەی قۆناغەکانی
سەردەم ئەمیش کۆمەڵێکی بۆخۆی جیاکردەوە کە نەسەبیان دەچووە سەر ئەو پیاوە
خوێن ڕێژە بەناوی کۆمەڵی (قەرامیطە) کە لقێک بوون لە کۆمەڵی ئیسماعیلیە.
ئەمانە ترسناکترین کۆمەڵ بوون لەناو شیعەکان دا، ئەم کۆمەڵە ئاواتیان پارە
بوو لەگەڵ داوێن پیسی دا هەرچیەیەکیان پێ خۆش بوایە لەکاری خراپەو کوشتن و
زیناو دزی دەیانکرد، بەردەوام خەریکی چەتەیی و ڕێگری بوون هەرچی دز و
چەتەکان بوو پەیوەندییان کرد بەم کۆمەڵەوە ئەوانەشی کە دەرچووبوون لە
سیستەمی خیلافەت و تاوانبار بوون لەناو ئەم کۆمەڵەدا خۆیان دەشاردەوە، ئەم
قەرامیطانە بوون بە خەتەرترین و ترسناکترین کۆمەڵ لە مێژووی ئومەتی ئیسلامی
دا، هەرچەند لەباسێکی ئاوادا دەرفەتی ئەوە نییە کەباسی هەموو لایەنەکانی
ئەمانە بکەین، بەڵام هەروەکو ئاماژە.. ئاماژەم پێداوە، لەناوەندی سەدەی
سێیەمی هیجری دا ئەم سێ کۆمەڵە گەورەیەی شیعە وەکو قارچک هەڵتۆقین،
هەریەکەیان بانگەشەی ڕاستی و حەقی بۆ خۆی دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ
یەکتریدا ڕایان جیاواز بوو لە بیرو باوەڕو فیکرو ئەحکام و هەموو شتێکدا
جیاواز بوون.
ئەم سێ کۆمەڵەش بریتین لە: (شیعة الاثنا عشریة، شیعة الإسماعیلیة وە شیعة القرامیطة).
لەگەڵ ئەوەشدا کێشمە کێشم و ململانێیان هەبوو لەگەڵ ئەهلی سونەدا،
ململانێشیان هەبوو لەناو خۆیان دا بەهیچ شێوەیەک بەیەکتری نەدەگەیشتنەوە،
چونکە هەریەک لەم کۆمەڵانە بە ئارەزوو هەوای خۆیان دینیان داتاش دەکردو
بیدعەو داهێنراویان دروست دەکرد لەناو ئاینی ئیسلام دا.
ئەم
قۆناغە لەمێژووی ئیسلامی دا کە ئەم هەموو بزوتنەوە شیعەی تێدا دروست بوو،
ڕەوشێکی نائارامی لەناو ئومەی ئیسلامی دا دروست کردبوو، بەڵام تا ئێستا هەر
هەوڵیانە بۆ دەسەڵات.. بەهیچ شێوەیەک فەرمانڕەواییان نەگرتۆتە دەست،
لەکۆتایی سەدەی سێیەمی هیجری و دەستپێکی سەدەی چوارەمی هیجری گۆڕانکاریەکی
زۆر خێرا ڕوویدا کە ڕەوشەکەی زیاتر بەرەو ترسناکی و بەرەو ناهەمواری برد..
بەزووترین کات شیعەی قەرامیطە چونە سەر دەسەڵات و فەرمانڕەواییان گرتە
دەست چونکە ئەمانە زۆر دڕندەو پیاوکوژ بوون، یەکێک لە سەرکردەو
بانگخوازەکانیان ناوی (رۆستەم کوڕی حسین) بوو لەوڵاتی یەمەن دەوڵەتی
قەرامیطەی دامەزراند، بانگەوازەکەی بەرفراوانتر کرد و خەڵکی دەنارد بەهەموو
لاکاندا تا بانگەواز بۆ بیرەکەی خۆیان بکەن، تەنانەت توانی دەنگی خۆی
بگەیەنێتە وڵاتی مەغریب!، ئەم دەوڵەتە زۆری نەخایاند لەناوچوو، بەڵام
جۆرێکی تر لە شیعەی قەرامیطە دروست بوون لە خاکی جزیرەی عەرەبی دا
بەتایبەتی لە بەحرەین (مەبەست ئەم بەحرەینەی ئێستا نی یە، بەڵکو ڕۆژهەڵاتی
جزیرەی عەرەبی دەکات)، دەوڵەتی قەرامیطە لەو ناوچانەدا زۆر بەهێز بوون،
هەموو بەرژەوەندیەکانی جیهانی ئیسلامیان خستە ژێر ترسەوە، ساڵێک هەستان بە
کوشتنی هەموو حەجاجەکان کە هاتبوون بۆ حەج، یەکێکی تر لەو تاوانە گەورانەی
کە ئەنجامیان دا هێرش کردنە سەر مزگەوتی حەرەمی مەککە بوو؛ لە ڕۆژی تەرویە
لەساڵی ٣١٧هیجری هەرچی حەجاج هەبوو لەناو کەعبەدا کوشتیان، تەنانەت بەردە
ڕەشەکەشیان دزی و شکاندیان و ناردیان بۆ وڵاتی بەحرەین کە ئەو دەمە
پایتەختەکەی (هجر) بوو لە ڕۆژهەڵاتی جزیرە، ئەم بەردە بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لای
قەرامیطەکان مایەوە تا ساڵی ٣٣٩ی هیجری موسوڵمانان گەڕاندیانەوە بۆ کەعبە.
دەسەڵاتی ئیسماعیلیە:
ئیسماعیلیەکان لەهیچ شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا نەیانتوانی دەسەڵات
بگرنە دەست، کەش و هەوای لەبارو رەوشێکی لەبار بۆ ئەوان وڵاتی مەغریب بوو،
چونکە پێشتر ڕۆستەمی کوڕی حسێن کە یەکێک بووە لە شیعە قەرامیطەکان
بانگەوازی شیعەی قەرامیطە و ئیسماعیلیەی گەیاندبووە ئەوێ ئەویش لەڕێگەی
پیاوێکەوە بەناوی (ابو عبداللەی شیعی) بوو.
ئاماژەمان پێدا کە ئەم دوو
کۆمەڵە (قەرامیطە و ئیسماعیلیە) هەردووکیان بانگەشەی ئیمامەتی ئیسماعیلی
کوڕی جعفری صادق یان دەکرد؛ بۆیە ئەو زەمەنە لە مغریب دا کەسیان دەست
نەکەوتەوە لەو بنەماڵە بەڕێزە، بەڵام یەکێک لە کوڕەزاکانی مویمونی قەداحی
یەهودیان دۆزیەوە بەناوی (عبيد الله بن الحسين بن أحمد بن عبد الله بن
ميمون القدَّاح) ئەمەش بووە هۆکار و هەلێک بۆ دامەزراندنی دەسەڵات و
فەرمانڕەوایی لە مەغریب دا، بۆیە بانگەشەی بوون بە دەوڵەتیان کرد، ئەوەی
خۆشەویستی هەبوو بۆ بانگەوازی ئیسماعیلیە بانگ کرا بۆ ئەو جێگایە، (عبيد
الله بن الحسين بن أحمد بن عبد الله بن ميمون القدَّاحی یهودی) لەقەبی
مەهدی بۆخۆی دانا، خۆشی کرد بە پێشەوای بانگەوازی ئیسماعیلیە و بانگەشەی
ئالوبەتی بۆ خۆی کرد کە گوایە باپیرانی دەگەڕێتەوە سەر ئیسماعیلی کوڕی
جعفری صادق، بۆ ئەوەی زیاتر دڵی موسوڵمانانی ئەو سەردەمە ڕابکێشێت بەلای
خۆی دا دەوڵەتەکەشی ناونا دەوڵەتی فاطمیی کە وەک چەواشەکاریەک گەڕاندیەوە
سەر فاطمەی کچی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لای هەمووشتان ئاشكرایە
کە خۆی یەهودیەکی ڕەسەن بوو.
ئەو سەردەمە بەهۆکاری جەهلی خەڵک و
جوڵانی و سۆزو هەست و نەستیان توانی بە زووترین کات بانگەوازەکەی خۆی بڵاو
بکاتەوەو.. قەڵەم ڕەو و فەرمانڕەوایی خۆی بڵاوبکاتەوە ئەوەندە دەسەڵاتی
گەورە بوو هەموو باکوری ئەفەریقای خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی..
دەستیان
کرد بە بڵاوکردنەوەی بیدعەو کاری خراپەو جنێودان بە هاوەڵە بەڕێزەکانی
پێغەمبەر و بانگەشەی حلول و تەنسیخی ڕۆح و زۆری تر لەم داهێنراوانە،
تەنانەت ئەم دەوڵەتە گەیشتە سەر سنورەکانی مصر لە ساڵی ٣٥٩ی هیجری توانیان
خاکی مصر داگیر بکەن و بڕۆنە ناوی؛ لەڕێگای سەرکردەیەکی ئیسماعیلیە بەناوی
(جوهر الصقلی الإسماعیلی) لەسەردەمێکدا کە (المعز لدین اللە العبیدی)
خەلیفە بوو، ئەم خەلیفەی ئیسماعیلیە ناسرا بوو بە عبیدی کە گوایە نەسەب و
سولالەی دەگەڕێتەوە سەر (عبيد الله بن الحسين بن أحمد بن عبد الله بن ميمون
القدَّاحی یهودی) لەمەولا ناوی فاطمیەکان گۆڕا بە عوبێدی.
موعز لدین
للە عوبێدی چووە ناو مصر و شاری قاهیرەی دامەزراند، مزگەوتێکی تێدا دروست
کرد بەناوی مزگەوتی (ئەزهەر) بۆ ئەوەی هەرچی بانگەوازی شیعەی ئیسماعیلی
هەیە لەوێوە بیگەیەنێتە خەڵکی، دەستیان کرد بە کوشتنی زانایانی ئەهلی
سونە!.. لە سەر مینبەری مزگەوتەکانیانەوە بەئاشکرا جنێویان بە هاوەڵە
بەڕێزەکان دەدا تا گەیشتە سەردەمی (حاکم بأمر اللە) ی خەلیفەی عوبێدیەکان
کە بانگەشەی بوونی خوایەتی بۆخۆی دەکرد؛! لەسەر هەموو مزگەوتەکان دا بە
نووسین جنێوی بە ابوبکر و عمر دەدا، ئەمری کردبوو بە خواردنی گۆشتی بەراز،
گۆشتی کەروێشک و خواردنی ترێی حەرام کردبوو، جەلادەکانی زیندانی بۆ لێدانی
موسوڵمانان هەموو یەهودی بوون، هەرکەسێک باج و خەراجی نەدایە بە دەوڵەتەکەی
عەبدی ڕەشی زەکەر درێژی دانابوو وەک سزایەک لەبەرچاوی خەڵکی لەناو بازاڕدا
لەگەڵ بازرگان و خەڵکەکان دا ڕایان دەبوارد!..
حاکم بأمر اللەی
گەندەڵ بانگەشەی خوایەتی کرد حەزی لە خوشکەکەی خۆی بوو بەناوی (ست الملوک)
کەلەگەڵیدا ڕای بوارد و زۆرێک لە مێژوو نوسان دەڵێن هەر خوشکەکەی خۆی
لەناوی بردو کوشتی، پاشان بانگەوازی ئەوەی کرد کە چۆتەوە بەرەو ئاسمان.
لەدوای کوشتنی حاکم بأمر اللە دەست کرا بە دروست کردنی مزگەوتی زۆر بۆ
بڵاوکردنەوەی مەزهەبەکەیان، توانیان هەموو مصر و تەنانەت شام و حیجازیش
داگیر بکەن بۆماوەی دوو سەدەی تەواو تا ئەو کاتەی خوای موتەعال صلاح الدین
الأیوبی دەنێرێت لە شەڕی ئەم شیعانە ئومەتی ئیسلام ڕزگاریان دەبێت لە ساڵی
٥٦٧ی هیجری .. مصر ئازاد دەکات لە داگیرکەرانی ئیسماعیلی.