11/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان چۆنێتی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گێڕیته‌وه
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌و رۆژانه ده‌كات كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی بۆ دوو ساڵ درێژكرایه‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر خواستی پارتی بووه نه‌ك یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دوای دوو مانگ له درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی، سه‌ركرده‌ی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، یه‌ك یه‌ك و دوو دوو و سێ سێ، چوونه‌وه سه‌ری ره‌ش و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی به وته‌ی خۆیان (نا شه‌رعی، نا یاسایی، ماوه به‌سه‌ر چوو) كۆبوونه‌وه و پێیان وت: جه‌نابی سه‌رۆك.
ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له وتارێكدا بڵاويكردووەتەوە باس له درێژكردنه‌وه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ دوو ساڵ ده‌كات له 2013 و نووسیویه‌تی: "دوو ساڵ و نیو به‌ر له ئه‌مڕۆ، له ئان و ساتی ته‌واو بوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چرپه چرپ و چب و چبوویه‌كی زۆر له نێو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دروست بوو بوو، سێ حیزبه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن(گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) له دوای چوار ساڵ ناڕه‌زایی و (17)ی شوبات و خۆپیشاندان، له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ و گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی سیاسی بوون له كوردستاندا".
راشیده‌گه‌یه‌نێت: " له‌و سه‌رو به‌نده‌دا، وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی حیزب (نێچیروان بارزانی) سه‌ردانی سلێمانیان كرد. نیوه‌ڕۆكه‌ی له ماڵی كاك كۆسره‌ت نانی نیوه‌ڕۆیان خواردوو، پاش نیوه‌ڕۆكه‌ش له ماڵی مام جه‌لال له ده‌باشان، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای "ی.ن.ك" به سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبوونه‌وه، دوای چه‌ندین بگره‌و به‌رده، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واقیعی كوردستان وا ده‌خوازێ كه له په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربچێت ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه له خۆ بگرێت، یه‌كه‌م: (ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له (19/8/2013)دا ته‌واو ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت، درێژ ده‌كرێته‌وه تا (19/8/2015) كه ئیتر بۆ دووه‌م جار یارای درێژ كردنه‌وه‌ی نییه). دووه‌م: (له‌و ماوه‌یه‌دا كه له مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریكراوه، پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به سازان هه‌موار ده‌كرێته‌وه)".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: "رۆژی 30/6/2013 له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی دانیشتنی ئاسایی ئه‌و رۆژه‌ی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كار كه بڕگه‌یه‌كی په‌یوه‌ست بوو به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌ر سێ فراكسیۆنی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كه، به پله‌ی یه‌كه‌م فراكسیۆنی گۆڕان، شێلگیرانه دژی وه‌ستانه‌وه‌و به ده‌نگی به‌رز ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌و بڕگه‌یه ده‌ربڕی، له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆش له‌سه‌ر بڕگه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، فراكسیۆنی گۆڕان گرژییه‌كه‌ی توندتر كرد. فراكسیۆنی گۆڕان توندوتیژییه‌كه‌یان گه‌یانده راده‌ی بوتڵ هاویشتن و جنێو و قسه‌ی سووك به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و تۆمه‌تباركردنیان به‌وه‌ی كه له به‌عسی خراپترن".
باسی له‌وه‌ش ده‌كات" هه‌ر ته‌نیا 10 ده‌قیقه دواتر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كان هاتنه‌وه نێو هۆڵه‌كه‌و له نێو ئاپۆڕه‌ی ده‌نگه ده‌نگ و هاوار هاوارو ناڕه‌زایی و ده‌ست له مێزدان، پرۆژه یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر دراو بوو به یاسا".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: "هه‌ر هه‌مان ئێواره و چه‌ند رۆژێكی دوا تریش ژماره‌یه‌ك له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاتنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و بانگه‌شه‌ی چه‌واشه‌كارییان ده‌كرد و ده‌یانوت: پارتی پێویستی به‌و درێژكردنه‌وه‌یه نییه و ئێمه داوامان نه‌كردووه، ئه‌مه له‌سه‌ر خواستی "ی.ن.ك" بووه، هه‌روه‌ها ده‌یانوت: (هه‌رگیز) پرۆژه یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، خۆیان له‌وه بێ ئاگا‌و بێ خه‌به‌ركردبوو، كه ئه‌و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر داواكاری حیزبه‌كه‌یان و، جێگری سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌شیان واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه كردووه".
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: "هه‌ر دوای دوو مانگ له درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌ر هه‌مان سه‌ركرده‌ی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، یه‌ك یه‌ك و، دوو دوو و سێ سێ، چوونه‌وه سه‌ری ره‌ش و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی به وته‌ی خۆیان (نا شه‌رعی، نا یاسایی، ماوه به‌سه‌ر چوو) كۆبوونه‌وه و پێیان وت: جه‌نابی سه‌رۆك، دواتریش له دوای هه‌ڵبژاردنی 2013 به‌بێ "ی.ن.ك"، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان له‌گه‌ڵ دروستكردن و دواتر، حكومه‌تی بنكه فراوان".