11/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه.. بارانبارین زیانی به 20 ماڵ گه‌یاندووه
به‌هۆی باران و لافاوه‌وه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیان به 20 ماڵ گه‌یشتووه، له‌و رووه‌شه‌وه ته‌واوی تیمه‌كان له ئاماده‌كاریدان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك.
كوێستان ئه‌كره‌م، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕايگەياند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی رووی له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردووه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا زیانی مادی له هه‌ڵه‌بجه لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
وتیشی: به‌هۆی لافاو بارانه‌وه ئاو چۆته 20 ماڵ وزیانی مادی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه.
روونیشكرده‌وه: "هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاو چوه‌ته ئه‌و ماڵانه له شوێنی نزم بوون، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌رده‌وام له‌كارداین بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گرێكی نه‌خوازراو.