سەركردەیەكی كۆچكردووی بزووتنەوەی ئیسلامی هۆكاری ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز ڕابەری كۆچكردووی بزووتنەوەی ئیسلامی، پێغەمبەر (د.خ) هاتووەتە خەونی مامۆستا عوسمان و فەرمانی پێكردوە ئەو حزبە ڕابگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١١-١١-٢٠١٥ یادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم دەلەمەڕی سەركردەیەكی دیاری بزووتنەوەی ئیسلامی یە و كوڕەكەشی دەڵێت:" بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر فەرمانی محمد پێغەمبەر (د.خ) دروست بووە".
بەڵێن ئیبراهیم عبدألرحیم كوڕی مامۆستا ئیبراهیم دەلەمەڕی بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" مامۆستا ئیبراهیم له‌كاتی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا ده‌چێته خزمه‌تی مامۆستا مەلا عوسمان و پێی ده‌ڵێت بۆچی تۆ له‌م كاته‌دا بزوتنه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نی و چه‌ند جارێك تكایی لێ ده‌كات كه هۆ كاره‌كه‌ی پێ بڵێ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:وه‌ڵاهی له‌خه‌وم دا پێغه‌مبه‌رم(درودی خوای له‌سه‌ربێت)بینی ئهمرپێكردوم كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕابگەیەنم.
دەشڵێت: لەدوایی قسەكانی مامۆستا عوسمان ڕاسته‌وخۆ مامۆستا مەلا ابراهیم ههرلهوڕۆژهوه به‌یعه‌ت ئه‌دات به مامۆستا مەلا عوسمان و له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی درێژهبهخهباتی خۆی ده‌دات و هه‌ر له لاویه‌تیه‌وه دۆستێكی خۆشه‌ویستی مامۆستا ملا عوسمان و مامۆستامەلا علی و مامۆستا مەلا عومەر بووه ,كاتێك حزبی به‌عس فشار دێنێت بۆ سه‌ر مامۆستایان وههرەشه ده‌كاته سه‌ریان مامۆستا مەلا ئیبراهیم هه‌ڵده‌ستێت ئاڵتونی خێزانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت و ده‌یداته ده‌مانچه‌یه‌ك تا پاسه‌وانی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی ڕابونی ئیسلامی بكات".
مامۆستا ئیبراهیم دەلەمەڕی سەركردەیەكی دیاری نێو بزووتنەوەی ئیسلامی بوو لەساڵی ١٩٥٣لە گوندی دەلەمەڕی نزیك پارێزگایی هەڵەبجە لەدایك بووە.
لە بەرواری ١١-١١-٢٠١٠ لە نێوان ڕێگای هەولێر – سلێمانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت و كۆچیی دوایی دەكات.