سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه عیراقییه ئاینیی و سیاسییه باڵاكان و سه‌رۆكی كوتله‌كان بۆ پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی بڕیاره‌كانی بۆ چاكسازییكردن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "نه‌هار" ی له‌نده‌نی بڵاویكردۆته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌م دواییانه كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ سه‌ركرده شیعه و سونه و كورده‌كان ئه‌نجامداوه، بۆ پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی له‌سه‌رجه‌م پێكهاته و لایه‌نه جیاجیاكان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی له ئه‌نجامی هه‌ڵوێسته سلبییه‌كانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و ده‌یه‌وێت خۆی له سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن ئیئتیلافه‌كه‌یه‌وه رزگار بكات، كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی لێده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم بۆ كوردستان و دیداری عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌ها ئه‌عره‌جی له ره‌وتی سه‌در و پاشان سه‌ردانیكردنی مه‌رجه‌عه‌كان له نه‌جه‌ف جگه له "سیستانی" و دواهه‌مینجار كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌نموونه هێنایه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران.
له‌كۆتاییدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، كه عه‌بادی توانیویه‌تی بۆچوونی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ لای خۆی رابكێشێت و به‌ڵێنی زۆر پۆستی وه‌زاره‌ت و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌كان و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانی به لایه‌نه‌كان داوه، كه بچنه نێو كوتله‌كه‌وه.