12/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هێرشی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەنگال دەستی پێكرد
پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌ئێستادا پێشمه‌رگه له‌هه‌ردوو قۆڵی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شه‌نگال هێرشێكی به‌رفراوانی له‌دژی چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێكردووه.
غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ-ی یه‌كێتی ڕايگه‌یاند، له‌ئێستادا له‌میحوه‌ری حه‌ردان كهدهكهوێـته رۆژهه‌ڵاتی شه‌نگال، شهڕوپێكادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چەكدارانى داعش به‌رده‌وامه و پێشمه‌رگه لهپێشڕهوییهكی به‌رچاودایه.
هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال رايگه‌یاند له‌ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال-دا نزیكه‌ی 20 هه‌زار پێشمه‌رگه به‌شدارن و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌چه‌كی قورس هێرشه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی بزاڤ پرێس-یش له‌شه‌وی ڕابردووه‌وه تائێستا مۆڵگه‌كانی داعش له‌لایه‌ن فرۆِكهكانی هاوپه‌یمانانه‌وه زیاتر له 29 جار بۆردومانكراون.