12/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌زگای لێكۆڵێنه‌وه بۆ جینۆساید و ئه‌نفال بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كات
ده‌زگای لێكۆڵێنه‌وه بۆ جینۆساید‌و ئه‌نفال داوا له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و دانیشتوانی قه‌زای شه‌نگال ده‌كات، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه نوسراو و تۆماره ده‌نگی و ڤیدیۆییه‌كان بپارێزن، كه له شنگاڵدا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌توانن تاوانه‌كانی داعشمان به ته‌واوی بۆ ساغ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌زگای لێكۆڵێنه‌وه‌یه بۆ جینۆساید‌و ئه‌نفال:
بۆبه‌ڕێزان:
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه
- وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
- ته‌واوی دانیشتوانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری
وه‌ك هه‌موان ده‌زانین ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 12-11-2015 ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، له چنگی ره‌شی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش" ده‌ستی پێكرد، زانیارییه‌كانیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه تائێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شه‌ڕڤانان، به‌پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی، به‌رێژه‌یه‌كی بهرچاوسهركهوتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌و نزیكن له رزگاركردنی ته‌واوه‌تی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئامانجه گرنگ و پیرۆزه‌كانی جه‌نگی دژی داعش و له‌ناخه‌وه هه‌موان دڵخۆش ده‌كات.
هه‌روه‌ك ده‌شزانین داعش له سه‌ره‌تای مانگی 8-2014وه كه قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری داگیركردوه، چه‌ندین تاوانی وه‌ك "تاوانی جینۆساید، تاوانی مرۆیی، تاوانی جه‌نگ"ی ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی گرنگی تاوانه‌كانی داعش له‌به‌رده‌ستن، بهلاَم هێشتا لهسهرهتاین و دڵنیاین له‌وه‌ی له‌ناو قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری، به‌هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی داعش بوونیان هه‌یه‌و ته‌نیا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش ده‌توانن تاوانه‌كانی داعشمان به ته‌واوی بۆ ساغ بكه‌نه‌وه.
بۆیه ئێمه له‌ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه بۆ جینۆساید‌و ئه‌نفال، بانگه‌وازی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ی داعش به‌زێن و دانیشتوانی ناوچه‌كه، هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك "نوسراو، بیستراو، بینراو، كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆر، شوێنی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كان، زانیاری هه‌موجۆر، جل و به‌رگی قوربانیه‌كان، ناسنامه‌و وێنه‌ی قوربانیه‌كان، ناو‌و شوێنی نیشته‌جێبونی تاوانبار‌و تاوانكاره‌كانی داعش و ناسنامه‌كانیان، كاسێتی ده‌نگی، كاسێتی ڤیدۆیی" و هتد وه‌ك بیلبیله‌ی چاویان بپارێزن و رێگری بكه‌ن له فه‌وتان و له‌ناوچونیان، چونكه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و كه‌ره‌سته‌و زهخیرانهیه سبه‌ینێ و داهاتوو، ده‌بنه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی تاوانه‌كه.
هه‌روه‌ك ئه‌ركی پله‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، به پێی پلان و به‌رنامه‌ی پێش وه‌خت، ئه‌م ئه‌ركه مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و ئاگادارنامه‌ی پێویستی له‌باره‌وه بگه‌یه‌ننه به‌ره‌كانی جه‌نگ و ئه‌وانه‌شی دوای رزگاركردنی هه‌رناوچه‌یه‌ك وه‌ك دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
به‌ره‌و رزگاركردنی ته‌واوه‌تی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری.. به‌ره‌و پاراستنی ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كانی داعش، له‌پێناو ناساندنیان وه‌ك "تاوانی جه‌نگ، تاوانی مرۆیی، تاوانی جه‌نگ" له‌سه‌رئاستی ناوخۆ‌و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
ده‌زگای لێكۆڵێنه‌وه بۆ جینۆساید‌و ئه‌نفال
12-11-2015 كوردستان، هه‌ولێر