12/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای ئه‌مریكا، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی داعشی له شه‌ڕی شنگالدا راگه‌یاند
سوپای ئه‌مریكا، كوژرانی 60-70 چه‌كداریی رێكخراوی داعشی له هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له قه‌زای شنگال، راگه‌یاند.
رۆیته‌رز، له زاری به‌رپرسێكی سوپای ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، 60 بۆ 70 چه‌كداری رێكخراوی داعش تائێستا له بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه پاڵپشتی له هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له شنگال، كوژراون.
بۆ ئازادكردنی قه‌زای شنگال، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (12/11/2015)، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سێ میحوه‌ره‌وه، ده‌ستییان به هێرشكردنه سه‌ر رێكخراوی داعش كرد و له‌و هێرشانه‌شدا، توانرا ژماره‌ك له گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای شنگال كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه.