13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شەنگال رزگار كرا
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری شەنگالیان رزگاركرد و باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان سه‌رجه‌میان كۆنترۆڵ كرانه‌وه، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ش سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ن، هاوكات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شنگال به بزاڤ پرێسى راگه‌یاند :" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌موو میحوه‌ره‌كانه‌وه چوونه ناو شاره‌كه و باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتیش گیرانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئێستا ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان و به‌ته‌واوه‌تی له چه‌كدارانی رێكخراوی داعش پاككراونه‌ته‌وه، وتیشی :" ته‌رمێكی زۆری چەكدارانى داعش به‌جێماون و له‌ناو جاده و كۆڵانه‌كانی شەنگال كه‌وتوون"
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، وتیشی :" تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ئێستادا سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ن له بۆمب و ته‌قینه‌وه‌كان كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه دانراون".
هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه، سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، كه به‌خوێنی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه و پاڵه‌وانێتی پێشمه‌رگه‌كانی تر و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی رۆڵیان بینیوه له رزگاركردنی شاره‌كه، شەنگال رزگار كرایه‌وه.