13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پنتاگۆن: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شنگال داعش لاواز ده‌كات
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌قه‌زای شەنگال داعش لاوازده‌كات و هاتنی كۆمه‌كی سه‌ربازی له سوریاوه بۆ عیراق كه‌مده‌كاته‌وه.
پیته‌ر كۆك وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌هه‌مانكاتدا سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن)ه، رایگه‌یاند، هێزه كوردییه‌كان به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی بڕینی هێڵی سه‌ره‌كی هێنانی كۆمه‌كی سه‌ربازی داعش ده‌ده‌ن له سوریاوه بۆ عیراق، به‌تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو شاری ریقه و موسڵدا.
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شنگال رێگه ده‌گرێت له‌ناردنی هێزی سه‌ربازی داعش له‌سوریاوه بۆ عیراق، به‌وه‌ش داعش تووشی لاوازی ده‌بێت.