13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزانە كهشهوههوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شارەكەى تۆ چييە
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه، كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ باری كه‌شوهه‌وای هه‌رێم له ئه‌مڕۆ و سبه‌یدا خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمدا، ساماڵ ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سبه‌ینێش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌هه‌رێمدا ساماڵ ده‌بێت و ناو به‌ناو په‌ڵه هه‌ور په‌یدا ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رماش به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
سلێمانی: نزمترین پله 6 و به‌رزترین پله‌ش 18 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هه‌ولێر: نزمترین پله 7 و به‌رزترین پله‌ش 21 پله سه‌ده‌ی ده‌بێت.
كه‌ركوك: نزمترین پله 10 و به‌رزترین پله‌ش 23 پله‌ی سه‌ده‌ی ده‌بێت.
دهۆك: نزمترین پله 7 و به‌رزترین پله‌ش 19 پله‌ی سه‌ده‌ی ده‌بێت.