مالكی‌ هۆشداری‌ ده‌داته‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌
13/11/2015 نوسەر: bzavpress

مالكی‌ هۆشداری‌ ده‌داته‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌


نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا، هۆشداری‌ ده‌داته‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، كه‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ خورماتوو نه‌كه‌ن ئامانج و داوا له‌ حكومه‌تی‌ عیراقیش ده‌كات، كۆنترۆڵی‌ بارودۆخه‌كه‌ بكات و تاوانباران سزابدات.

نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا، كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی 13/11/2015 بڵاویكردۆته‌وه‌، هۆشداری‌ ده‌داته‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، له‌ قه‌زای‌ خورماتوو هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ نه‌كه‌ن ئامانج و داواش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كداره‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ده‌كات، گیانی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بپارێزن.

مالكی‌ داوا له‌ حكومه‌تی‌ عراق ده‌كات، به‌ په‌له‌ بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات و كه‌سانی‌ كه‌مته‌رخه‌م و ده‌رچوو له‌ یاسا سزا بدات.

دۆێنی‌ هێزێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی له‌ یه‌كێك له‌ بازگاكانی‌ قه‌زای‌ خورماتوو، سوكایه‌تیان به‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و هێزه‌یان داوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند چه‌كدارێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبییان كوشتووه‌.