مه‌سعود بارزانی، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر چیاكانی شنگال به‌ستی، سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و مژده‌ی رزگاركردنی شاری شەنگالی به گه‌لی كوردستان راگه‌یاند.
بارزانی، وتی :" پیرۆز بێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له گه‌لی كوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، به تایبه‌ت پیرۆزبایی له ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م و شه‌هیدانیش جێگه‌ی به‌هه‌شت ده‌بێت، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
مه‌سعود بارزانی، وتی :" من به‌ڵێنم دا و به‌ڵێنی خۆمانمان به‌جێهێنا، ده‌یسه‌لمێنن كه ئیزَدییه‌كان به‌شێكی گرنگن له گه‌لی كورد و هه‌ر تاكێكی ئێزدی به سه‌ری به‌رزی بكاته‌وه، هه‌ر كچێكی ئێزدی سه‌ری خۆی به‌رز بكاته‌وه و ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌وان كرایه‌وه".
هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌مریكای كرد و سوپاسی هێزی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ پشتیوانییه‌كانیان بۆ هاوكارییه‌كانیان له رزگاركردنه‌وه‌ی شنگال، هاوكات سوپاسی میدیاكانی كرد كه رۆڵی باشیان بینیوه، هاوكات سوپاسی فه‌رمانده‌ییه‌كان و هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كرد.
مه‌سعود بارزانی، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر چیاكانی شنگال رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق قه‌زای شنگال بكه‌ینه پارێزگایه‌ك.
مه‌سعود بارزانی، وتیشی :" پلانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه شنگال بكه‌ینه پارێزگا، به‌ڵام ئه‌مه به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له گه‌ڵ به‌غدا".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا بێت، بۆ شنگال ده‌یكات و هه‌وڵی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ده‌درێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی شنگالیان رزگاركرد، وتی :"ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه رزگاریكردووه، هیچ ئاڵایه‌كیش جگه له ئاڵای كوردستان به‌رزناكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به پرسیاری میدیایه‌كی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی عه‌ره‌بانه‌ی له ناوچه‌كه‌دان، بارزانی وتی :" ئه‌وه‌ی هاوكاری داعشی نه‌كردووه ده‌توانن بمێننه‌وه و برای ئێمه‌ن، ئه‌وه‌شی به‌شداربووه و هاوكاری داعشی كردووه، وه‌كو داعش ته‌ماشا ده‌كرێن".
بارزانی له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ له دوای رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه به‌ستی، وتی :" تۆڵه‌ی پێشمه‌رگه تۆڵه‌ی مه‌ردایه‌تییه".