13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتن
لایه‌نه كوردییه‌كان و لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕ و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه رێككه‌وتن.
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌كه رايگه‌یاند: " لە كۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له گه‌ڵ نوێنه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی و توركمانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،" هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانهلای خواره‌وه رێككه‌وتوون".
1- ئازاد كردنی دیله‌كان ،ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حه‌شدی و شه‌عبی و كورده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
2- كاتژمێری هه‌شت ئه‌مشه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجامبدرێت و له كاتژمێری شه‌شی ئه‌مشه‌وه‌وه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له قه‌زاكه رابگه‌ینرێت.
3- هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و راگرتنی شه‌ڕ و رێگریكردن له هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تر.
4- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
5- پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی باری ئه‌منی قهوزای خورماتوو.
6- هه‌ر لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ری بكات و هێرش بكات، به‌تاوانبار هه‌ژمارده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كرێت.
دوێنێ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له یه‌كێك له بازگاكانی قه‌زای خورماتوو، سوكایه‌تیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی ئه‌و هێزه‌یان داوه‌ته‌وه و چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبییان كوشتووه.