له‌سه‌ر رووداوه‌كانی‌ خورماتوو عەبادی‌ په‌یامێكی‌ بڵاوكردەوە
13/11/2015 نوسەر: bzavpress

له‌سه‌ر رووداوه‌كانی‌ خورماتوو عەبادی‌ په‌یامێكی‌ بڵاوكردەوە


سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق فه‌رمانیدا به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ خورماتوو ئاسایش و ئارامی‌ بچه‌سپێنن و نه‌هێڵن ده‌ستدرێژی‌ بكرێته‌ سه‌ر گیان و موڵكی‌ هاوڵاتیان.

نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق په‌یامێكی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی‌ دوێنێ و ئه‌مڕۆی‌ خورماتوو بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا عه‌بادی‌ داوای‌ له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ رۆڵی‌ خۆیان بگێڕن له‌پاراستنی‌ سه‌قامگیری‌ كۆمه‌ڵگه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ نێوان هاوڵاتیانی‌ قه‌زاكه‌ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه‌

عه‌بادی‌ داواشی له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌ سیاسی‌ و ناوخۆییه‌كانی‌ خورماتوو كردوه‌ هاوكاری‌ یه‌كدی‌ بن و دانبه‌خۆدا بگرن. هاوكات هۆشداریداوه‌ له‌بوونی‌ فیتنه‌یه‌ك كه‌ده‌ویسترێت له‌ڕێیه‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ تیرۆرستانی‌ داعش لاوازبكرێن و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان سه‌رقاڵی‌ كێشه‌ی‌ نێوان خۆیان بن.