13/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نوێترین لێدوانی ئۆباما له‌باره‌ی داعش
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وێڕای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش دروستی ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌ئێستادا توانراوه گه‌شه‌ی ئه‌و رێكخراوه له‌عیراقدا بوه‌ستێنرێت.
باراك ئۆباما-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا ستراتیژێتیان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ژمارهوقهبارهی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئۆباما ووتیشی، ئه‌و ستراتیژێته به بڕینی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه‌و سنوورداركردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی دێته دی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، له‌ئێستادا گه‌شه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌عیراقدا وه‌ستێنراوه ویڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه چه‌كداره‌كانیان جێی مه‌ترسین. جه‌ختی له‌وه‌شكرد تا بارودۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئارام نه‌بێته‌وه، كێشه‌و گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش كۆتایی نایه‌ت.