كۆنفڕانسى ئاشتى لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
14/11/2015 نوسەر: bzavpress

كۆنفڕانسى ئاشتى لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ ٢٠١٥ لە ژێر دروشمی‌ ( ئاشتی‌ هەنگاوەکانی‌ گەیشتن بەئامانج خێراتر دەکات )، بە بەشداری‌ سەدان کەسایەتی‌ سیاسی‌ و کۆمەڵایەتی‌ و ڕۆشنبیرانی‌ شارەکانی‌ هەرێمی‌ كوردستان و كونسوڵی‌ ئەمەریكا، لە هۆڵی‌ مۆنۆمێنتی‌ هەڵەبجە یەکەمین كۆنفڕانسی‌ ئاشتی‌ لەهەڵەبجە بەڕێوەچوو.

عەلی‌ عوسمان جێگری‌ پارێزگاری هەڵەبجە، بە بزاڤ پرێسی‌ ڕاگەیاند: مەبەستی‌ سەرەکی‌ لە بەستنی‌ ئەم کۆنفڕانسە باسکردنی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ هەرێم و هێرشی‌ تیرۆریستانی‌ داعشە بۆسەر ئاشتی‌ و ئارامی‌ هەرێمی‌ کوردستان.

عەلی‌ عوسمان، ئاماژەی‌ بەوەشکرد: كۆنفڕانسەكە لە هۆڵی‌ مۆنۆمێنتی‌ هەڵەبجە بەهەماهەنگی‌ گروپی‌ دەستپێشخەری‌ ئاشتی‌ کۆمەڵایەتی‌ و ڕێکخراوەکانی‌ کۆمەڵی‌ مەدەنی‌ و گروپەکانی‌ ئاشتی‌ شارەکانی‌ کوردستان وکۆمیتەی‌ ئاشتی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

وتیشی‌ : لە کۆتایی‌ کۆنفڕانسەكەدا چەندین ڕاسپاردە ئاراستەی‌ لایەنە سیاسییەکانی‌ هەرێم كران و بەو هیوایەی‌ ببێتە مایەی‌ کۆتایی‌ هێنان بەناکۆکییە سیاسییەکان و گەڕانەوە بۆمێزی‌ گفتوگۆ" 

کۆنفڕانسی‌ ئاشتی‌ لە هەڵەبجە بە بەشداری‌ زیاتر لە 100 کەسایەتی‌ ناسراوی‌ سیاسی‌ کۆمەڵایەتی‌ و ڕۆشنبیرانی‌ مافەکانی‌ مرۆڤ و ژنان لە شارەکانی‌ هەولێر، سلێمانی‌، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، گەرمیان ونوێنەری‌ نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.