خوورماڵ..كچێكی‌ تەمەن هەژدە ساڵ خۆی‌ دەخنكێنێت
14/11/2015 نوسەر: bzavpress

خوورماڵ..كچێكی‌ تەمەن هەژدە ساڵ خۆی‌ دەخنكێنێت


بەهۆی‌ كێشەی‌ كۆمەڵایەتییەوە ئەمڕۆ شەممە ١٤ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ ٢٠١٥، لەناحیەی‌ خوورماڵی‌ سەر بەپارێزگایی‌ هەڵەبجە، كچێكی‌ تەمەن هەژدە ساڵ خۆی‌ دەكوژێت.

سەرچاوەیەك لە ناحیەی‌ خوورماڵ بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: بەیانی‌ ئەمڕۆ شەممە كچێكی‌ تەمەن هەژدە ساڵ خۆی‌ دەخنكێنێت.

ئەوەشی‌ ئاشكراكرد: ئەو كچە تەمەنی‌ هەژدە ساڵە و لە پۆلی‌ پێنجی‌ ئامادەییە و دانیشتووی‌ ناحیەی‌ خورماڵە و بەهۆی‌ كێشەی‌ كۆمەڵایەتییەوە بە پەتێك خۆی‌ دەخنكێنێت و كۆتایی‌ بە ژیانی‌ خۆی‌ دەهێنێت.