14/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەترسیدارترین سەربڕی داعش دەکوژرێت
وته‌بێژه ئه‌مركییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 12ی تشرینی دووه‌می 2015 له‌هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌شاری -ره‌ققه- له‌سوریا كه له‌ڕێی سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرا، سه‌ربڕه‌كه‌ی داعش ناسراو به-جۆن جیهادی- كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
ستیڤ وارن وته‌بێژه ئه‌مركییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش وتیشی، هه‌رچه‌نده بڕوایه‌كی ته‌واویان هه‌یه محه‌مه‌د ئیموازی ناسراو به -جۆن جیهادی- له‌هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا كوژراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌ی ته‌واوو سه‌لمێنه‌ری كوشتنه‌كه‌ی.
وارن وتیشی: "ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌یان -جۆن جیهادی- بووه كه به مرۆڤی دڕه‌نده وه‌سفیكرد، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به‌كوشتنی ئه‌و سه‌ربڕه شكۆی داعش زیانێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێت.
جۆن جیهادی كه له‌ناو داعشدا به-سه‌ربڕ- ناوی ده‌ركردبوو، یه‌كێك بوو له‌و بیانیانه‌ی ناو رێكخراوى داعش كه‌له‌ماوه‌ی رابردوداو له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیادا ژماره‌یه‌ك بارمته‌گیراوی لای داعشی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه سه‌ربڕی و هه‌میشه له‌كاره قێزه‌ونه‌كه‌شیدا ده‌موچاوی له‌پشت ده‌مامكێكه‌وه ده‌شارده‌وه‌و په‌یامه‌كانی داعشی به‌ئینگلیزی ده‌خوێنده‌وه.