14/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕووداوی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا له بزاڤ پرێس به ووردی بخوێنه‌وه
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێ شه‌وی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ، بڕیاردرا كه سێ ڕۆژ ماته‌مینی له سه‌رتاسه‌ری وولاَت ئه‌نجام بدرێت .
سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كان به هێرش بردنی كه‌سێكی چه‌كدار ده‌ستی پێ كرد بۆ سه‌ر چێشتحانهیهكی قه‌ره‌باڵغ ، كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی ئه‌و كه‌سه چه‌كداره چه‌ند كهسێگ گوژران و چه‌ندین كه‌سی تریش بریندار بوون .
دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه ، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك یاریگای (استادو فرانس) ڕوویاندا كه یاری نێوان (فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا)ی تێدا ئه‌نجام ده‌درا . پێشتر هه‌واڵ درابوو كه هێرش ده‌كرێته شوێنی مانه‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و كه بههۆیهی ئه‌و شوێنه چۆڵ كرا بوو .
له ڕووداوی سێیه‌م دا هێرشی دوو كه‌سی چه‌كدار بوو بۆ ناو به‌شدار بووانی كۆنسێرتێك كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س به‌دیل گیران ، ئه‌م دیل گرتنهش له نزیك سه‌نته‌ری هونه‌ری (باتاکلان) ڕوویدا .
دوای چه‌ند ساعتێك پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند كه ئه‌نجامدانی هێشی تیرۆریستی له حه‌وت شوێنی پاریس ڕوویانداوه .
ڕێژه‌ی قوربانیانیش سات به سات ڕووی له زیاد بوون بوو ، سه‌ره‌تا ڕاگه‌یه‌نرا كه نزیكه‌ی 18 كه‌س بوونه‌ته قوربانی بهلاَم دواتریش ئه‌م ڕێژه‌ی زیاتر بوو .
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌م هێرشانه لانی كه‌م هه‌شت تیرۆریست بونه‌ته قوربانی كه حه‌وت دانه‌یان ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیه‌وه كوژراون . هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ، وه‌زیری ئهنڵمانیا رایگه‌یاند : كه نابێت به‌هۆی ئه‌م هێرشه تیرۆرستیه كار له بارودۆخی په‌نابه‌ران بكات و بارودۆخی ئه‌وان تێبگلێنرێت به هێرشه تیرۆرستیه‌كان .
له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه تیرۆرستیهدا زیاتر له 150 كه‌س بوونه قوربانی و زیاتر له 100 كه‌سیش به‌دیل ڤیران .
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا نزیكه‌ی 1500 پۆلیسی بۆ پاراستنی ئاسایشی پایس ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردووه و له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دان .