یه‌كه‌مین كتێبی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ خوێندنی‌ و نووسینی‌ زمانی‌ هه‌ورامی‌ چاپ كرا
14/11/2015 نوسەر: bzavpress

یه‌كه‌مین كتێبی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ خوێندنی‌ و نووسینی‌ زمانی‌ هه‌ورامی‌ چاپ كرا

هەر وا کە هەموومان دەزانین لەم چەند ساڵەی دواییدا، جمشت و خیزگایێکی فەرهەنگی و ئەدەبی کەوتوەتە ناو ناوچەی هۆرامان و بۆ پەرەدانی و مانەوەی زمان و ئەدەبیات و فەرهەنگی ئەم ناوچە تایبەتیە. چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی زۆر کراوە. ئەوانیش لە یەک راستا و بە یەک ئامانج بۆ مانەوە و  پەرەدانی زمانی هەورامی. ئەم چالاکیە فەرهەنگیانە نەک لە ناو خەڵکی بە گشتی، بەڵکوو لە ناو زانکۆکانی ڕۆژهەلات کوردستانی و ئێران بوەتە مشت و مڕی خەڵکی پسپۆڕ و هەر کەسێک لە جێگای خۆی خەریکی چالاکی و خۆ نواندن لەم بوارەدایە.
ساڵێک لەمەو پێش، لە سەر پیشنیاری خوێندکارانی فێرگای زمانی هەورامی لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان، چالاکانی فەرهەنگی و پسپۆرانی زمان و ئەدەبیاتی هۆرامی. بڕیاریان دا کە کتێبیک  لە ژێر ناوی(وانەی هەورامی) کە بتوانێت ویست و داخوازیەکانی خەڵکی ئەو ناوچە بە تەواوەتی وڵام بداتەوە، بنووسن و ئامادەی بکەن. لەم بوارە بە سازکردنی کمیتێکی  ٦کەسی لە خوێندکاران و مامۆستایانی زمانی هەورامی پێک هاتبوو، ئەم کمیتە ئەرکی کۆکردنەوە و دامەرزاندی لیژنێکی ١٣کەسی بە ئەستۆ گرت. دوا بە دوای ئامادەبوونی ئەم لیژنە و چەندین کۆبوونەوە لە ساڵی پێشوو تا ئەم دواینە دا. ئەندامانی ناو لیژنە و کمیتە ٦کەسیەکە گەیشتن بە بڕیارێکی یەگرتوو. ئەویش ئامادەکردنی پرۆژە و تەرحی کتێبی وانەی هۆرامی بوو. کمیتەی ئامادەکاری. بریاری دا کە هەر کەس بۆ خۆی تەرحی ئەم کتێبە ئامادە بکات دوا بە دوای کۆبوونەوە لە سەر تەرح و نووسینی کتێبەکە  ژیار سڵامەتیان مامۆستای زمانی هەورامی، نووسەر و چالاکی فەرهەنگ و مەدەنی  هەورامان و کارناسی باڵای ماف لە زانکۆی شاری سمنان. بە ئامادەکردنی ناوەڕۆک و تەرحی کتێبەکە، و دوابەدوای شیکاریێکی زانستی زۆر  و رێخنەو باس لە سەر تەرحەکە لە لایان کمیتەی ئامادەکاریەوە، ئەم تەرحە لە لایان لیژنەکەوە بە کۆی دەنگ هەڵبژێردرا، ئەرکی ویرایش و پێ داچوونەوەی کتێبەکە ئەسپێردرا بە کوورش ئەمینی(نووسەر و وەرگێڕ و کارناسی باڵای جوگرافیا و چالاکی فەرهەنگی هۆرامان، و عەبدوڵا حەبیبی کارناسی زمان و چالاکی فەرهەنگی هۆرامان). بەم شێوە دوای پێ داچوونەوە، ئەم کتێبە لە لایان ئەنتشاراتی ئەوین لە شاری مەریوان لە چاپ و بڵاو کرایەوە. قەرار لە سەر ئەوەیە، کە ئەم کتێبە بدرێتە ئامووزش و پەروەردەی پا،رێزگای کرماشان و کوردستان، تا بە شێوێکی فەرمی لە ناو هەر سێ بەشی هۆرامان(ژاوەرۆ_ تەخت_لهۆن) ئامووزش بدرێت. کمیتەی ئامادەکاری وانەی هەورامی، ڕایگەیاندوە، چەندین پرۆژەی تریشی بە دەستەوە کە سەبارەت بە ئامادەکاری تەواوەتی سیستمێکی پەروەردەی زانستیانە و ئاکادەمیکە بۆ ناوچەی هەورامان، و لەم ڕێگایە دا چەندین پرۆژەی ئاکادەمیک بە دەسەوەیە کە لە وانەیە بۆ جەند ساڵی داهاتوو ئامادە بکرن. هەر وا کمیتەکە ڕای گەیاند. نووسینی ئەم کتێبە دڵخۆشیێکی زۆری خستوەتە ناو خەڵکی ناوچەکە و بە هیوان کە ئەم هەنگاوە بتوانێ ڕێگە خۆش کەر بێت بۆ چالاکیە فەرهەنگی و ئەدەبیەکانی ئەم ناوچە.
لە گەل ڕێزمان بۆتان: کمیتەی ئامادەکاری وانەی هۆرامی. مەریوان