14/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مایكڵ رۆبن ئاشكرا ی ده‌كات مه‌سعود بارزانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركییه
مایكڵ رۆبن نوسه‌ر و لێكۆڵیاری ئه‌مه‌ریكی كه پسپۆڕه له كاروباری كوردستان, له وتارێكدا نهێنییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پاری دیموكراتی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌نوسێت " مه‌سعود بارزانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركییه".
ئه‌م په‌رده ههڵماڵینهی مایكڵ رۆبن له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندامان و ده‌نگده‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان وایانده‌زانی مه‌سعود بارزانی ته‌نها ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌مساوییه.
له‌و نوسینه‌یدا كه له ماڵپه‌ڕی پاسه‌وان بڵاوكراوه‌ته‌وه, مایكڵ رۆبن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كوڕه‌كانی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا, هه‌رجارێك مناڵیان ده‌بێت, بۆ منداڵبون روو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و ده‌نوسێت ئه‌و كاته‌ی مه‌سعود بارزانی گوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی له‌ناو لیستی تیرۆردا بوو, وه‌كو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای نه‌كرد, هه‌ر له‌و كاته‌دا, مه‌نسور بارزانی, فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌ت, بۆ منداڵبون چوونه نه‌خۆشخانه‌ی سیبڵی له ئه‌مه‌ریكا. پێشتریش مه‌سرور بارزانی هه‌مان كاری كردوه.
مایكڵ رۆبن له‌و وتاره‌یدا ( ئایا كورده‌كان ده‌توانن په‌نا بۆ یاسا به‌رن له دژی بارزانی), ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌مه‌ولا كورده‌كان ده‌توانن له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌س كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ره‌گه‌زنامه‌یان تیادا وه‌رگرتووه, سكاڵا له‌سه‌ر بارزانی تۆمار بكه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان هه‌یه, له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان, بیانده‌ن به دادگا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆبن, هه‌ركه‌س هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت, به‌پێی یاسای ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له ئه‌مه‌ریكا, نه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و نه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هه‌واڵگری كه به‌رتیلیان وه‌رگرتووه, ناتوانن بارزانییه‌كان له لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بپارێزن.