له گوندی ده‌ره‌كێ نزیك شاری مه‌ریوان له رۆژهه‌لاَتی كوردستان ، هاولاَتیانی گونده‌كه خۆیان له‌بری حكومه‌ت قیرتاوی جاده‌ی گونده‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن .
پاش 30 ساڵ له به‌ڵێنی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به قیرتاو كردنی نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر له ڕێگای گوندی ده‌ره‌كێ دواجار هاولاَتیانی گونده‌كه خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن كه ئه‌ركی قیرتاو كردنه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ و به پاره و یارمه‌تی هاولاَتیانی گونده‌كه ئه‌و ڕێگایه قیرتاو ده‌كه‌ن .
گوندی ده‌ره‌كێ ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان به‌دووری 42 كیلۆمه‌تر ، له باشووری خۆرئاوای شاری مه‌ریوان .